Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابخانە ئەهلیەكانی كوردستان دادەخرێن ئەگەر بێت و بایكۆت نەكەن

قوتابخانە ئەهلیەكانی كوردستان دادەخرێن ئەگەر بێت و بایكۆت نەكەن

مامۆستایانی ناڕازی بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی خوێندنگه‌ ئه‌هلیه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن و به‌رپرسێكی یه‌كێتیی مامۆستایانیش كه‌ له‌ڕێزی خۆپیشانده‌رانه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت: واده‌ بۆ ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ دیاریكراوه‌، ئه‌گه‌رنا به‌زۆر پێیان داده‌خه‌ین.

عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌سلێمانی، بانگه‌وازێكیان ئاراسته‌ی خوێندنگه‌ ئه‌هلییه‌كانی سنووری سلێمانی كرد كه‌ ئه‌وانیش بێنه‌ ناو خۆپیشاندانه‌كان و ده‌رگای خوێندنگه‌كانیان دابخه‌ن.

وتیشی:” ناكرێت منداڵی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت بێبه‌ش بێت له‌ خوێندن و مامۆستایان بایكۆتیان كردووه‌و داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام منداڵی به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌خوێندن به‌رده‌وام بن”.

راشیگه‌یاند: ئێستا ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌سلێمانی به‌هێمنی ئه‌و داوایه‌یان له‌و خوێندنگه‌یانه‌ كردوه‌و چه‌ند رۆژێكیشیان وه‌كو مۆڵه‌ت دیاریكردووه‌، ئه‌گه‌رنا به‌ زۆر ده‌رگای خوێندنگه‌كانیان پێ داده‌خه‌ن، به‌ڵام تائێستا میكانیزمی داخستنی ئه‌و خوێندگایانه‌یان دیاری نه‌كردووه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

قوتابخانە ئەهلیەكانی كوردستان دادەخرێن ئەگەر بێت و بایكۆت نەكەن Reviewed by Xwendga Kurdish on 3:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.