دهستهی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی شاری ههولێر، بهشێوهیهكی كاتی بایكۆتی دهوامیان شكاند
ئهمرۆ 31ی ئازار 2018، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەولێر رایگەیاند: بە شێوەیەکی کاتی بایکۆتی خوێندن لە شاری هەولێر هەڵدەپەسێرین و چهند داواکاریشیان پێشکەشی حکومەت کرد.
داواکارییەکانی دەستەکە…
1 – پێمان وایە ئەو هەنگاوەی حکومەت لە راگەیاندنی دەستکاریکردنی رێژەی پاشەکەوتی مووچە، هەنگاوێکی باشە لەم قۆناخەدا، هەوڵبدرێت لە قۆناخی داهاتوو کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو پاشەکەوتە بکرێت، بۆیە بە شێوەیەکی کاتی بایکۆتی خوێندن لە شاری هەولێر هەڵدەپەسێرین و داوا لە مامۆستایان دەکەین رۆژی یەکشەممە دەست بە دەوامی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
2 – ئێمە گومانمان لە بەڵێنەکانی حکومەت هەیە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی، بۆیە چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەین و لەفشار و هەڵوێستی مەدەنییانەی خۆمان بەردەوام دەبین، تا ئەو رۆژەی تەواوی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن.
3 – داوا لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان دەکەین رەوشەکە ئاسایی بکەنەوە و تەواوی زیندانیکراوان ئازادبکرێن و رێگا بە دوورخراوەکان بدرێت بگەڕێنەوە شار، لە داهاتووشدا هەموو سزایەکی ئیداری و دەستگیرکردنێک بە تەواوی رەتدەکەینەوە.
4 – داوا دەکەین لەڕێگەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بە ڕێکاری یاسایی کاربکرێت بۆ گێڕانەوەی ئەو پارە پاشەکەوتکراوەی لای حکومەتە بۆ مووچەخۆران، (داوا دەکەین) پەرلەمان بەزووترین کات بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی یاسای چاکسازی پەسەند بکات، تاوەکو قۆناخی دووەمی نەهێشتنی پاشەکەوت جێبەجێبکرێت و حکومەت بیانووی نەمێنێت.
5 – داوادەکەین حکومەت بۆ مووچەی هەر وەزارەتێک، رۆژێک دیاری بکات بۆ وەرگرتنی مووچە، بە مەرجێک لە 30 رۆژ تێنەپەڕێ، تاوەکو مووچەخۆران لە دڵەڕاوکێ رزگاریان ببێت.
6 – حکومەت و وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگ بن لەگەڵ دەستەی مامۆستایان و کەسانی پسپۆڕ لە بواری پەروەردە، تاوەکو کاربکرێت لەسەر چاککردنی کەرتی پەروەردە و بەرزڕاگرتنی کەسایەتیی مامۆستا.
7 – داوا دەکەین وەزارەتی پەروەردە کاربکات لەسەر بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: