Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە بڕیارێكی نوێ لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە دەدات

پەروەردە بڕیارێكی نوێ لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە دەدات

پەروەدەكانی سلێمانی و گەرمیان داوای درێژكردنەوەی دەوام و دواخستنی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان دەكەن، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت: لەم هەفتەیەدا ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوەو رەنگە دەسەڵات بدرێت بەپەروەردەكان بۆئەوەی خۆیان چارەسەری بكەن.

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆتاكان، لەڕۆژی 28ی 4ەوە دەستپێدەكات و 8ی 5 كۆتایی دێت، پەروەدەكانی سلێمانی و گەرمیانیش داوای دواخستنیان كردووە، بۆئەوەی بتوانن پڕۆگرامەكانیان تەواو بكەن.

كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بە SNNی راگەیاند: تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان گشتی نییە، هەر پەوەردەیەك و بەگوێرەی هەلومەرجی خۆی، دەتوانێت رۆژەكەی دیاری بكات، بۆیە رەنگە دەسەڵات بدەین بە پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان بۆئەوەی خۆیان چارەسەرێكی ئەو بابەتە بكەن، تاوەكو پڕۆگرامەكانیان تەواو بكەن.

وتیشی: “لەئێستادا دیراسەی ئەو بابەتە دەكەین، رەنگە لەم هەفتەیەدا یەكلایی بكەینەوە، هەركاتێك بڕیاری لەسەردرا، ئەوكاتە هەموولایەك ئاگادار دەكەینەوە”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردە بڕیارێكی نوێ لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە دەدات Reviewed by Unknown on 8:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.