Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆمەڵێك زانیاری سەبارەت بە ورچی پاندا کە ڕەنگە نەتزانیبێت

پاندا یەکێكە لە ورچە کێوییەکان کە زیاتر لە باشوور و ناوەڕاستی چیندا هەیە، دەتواندرێت بە ئاسانی بناسرێتەوە لە ڕێگای ئەو پەڵە ڕەشانە بە دەوری چاوەکانییەوە هەن.

 ماڵپەڕی “بوزکیتۆ” کۆمەڵێك زانیاری خستووەتە ڕوو سەبارەت بە ورچی پاندا کە دەکرێت زۆر کەس نەیزانیبێت، بەم جۆرە:

– نێرەی پاندا کێشی لە مێکەی زیاترە، کە دەگاتە ١١٠ کیلۆگرام و مێیەکەی ٩٥ کیلۆگرام دەبێت.

– ئاژەڵێکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەژی.

– ئارەزوو دەکات بە تەنها بژی.

– هەستی بۆنکردنی زۆر بەهێزە هەر ئەوەش بۆ پەیوەندی دروستکردن و دۆزینەوەی خواردن بەکاردەهێنێت.

– پانداکان بەیەکەوە کۆنابنەوە تەنها لە کاتی جووتبووندا نەبێت.

– بێچووەکانی پاندا ڕەنگیان پەمەییە.

– کە لەدایكدەبن کوێرن تا شەش هەفتە.

– لە سەرەتادا پاندا گۆشتخۆربوو هەر بە ئاژەڵی گۆشتخۆر هەژمارکراوە بەڵام بەهۆی گۆڕانی جیناتییەوە بۆ ڕوەكخۆر گۆڕا.

– خواردنی جۆرێك داری قامیشیی بە ناوی ” Bamboo” بە ڕێژەی %٩٩ خواردنی پاندا پێكدەهێنێت.

– لەجیاتی ئەوەی وەك ورچەکانی تر بچێتە حاڵەتی سڕبوونەوە لە وەرزی زستاندا، دەچێتە ناوچە شاخاوییەکان و لەوێ دەمێنێتەوە بۆ خواردنی داری Bamboo.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کۆمەڵێك زانیاری سەبارەت بە ورچی پاندا کە ڕەنگە نەتزانیبێت Reviewed by Unknown on 6:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.