Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە سلێمانی مامۆستایان بایکۆتی خوێندن دەشکێنن

دوو مانگ بەر لە ئێستا مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی وانەکانیان بە تەواونەکراوی جێهێشت و پرۆسەی خوێندن وەستا. پاش دوو مانگ و هەوڵی بەردەوام بۆ شکاندنی بایکۆت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەڕێگەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکانەوە سەرجەم مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان ئاگاداردەکاتەوە، رۆژی 4-3-2018 مانگ بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

بەرپرسێکی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت، گەڕانەوەی مامۆستایان دەبێت خۆڕسکانە بێت و ئازادبن لەوەی بڕیاری چی دەدەن.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان دەڵێت “هەندێک قوتابخانە ئاگاداریان بڵاوکردووەتەوە و داوایانکردووە کە ناوەندەکانی خوێندن بکرێنەوە، چۆن بڕیاری خۆڕسکانە درا بۆ بایکۆت، ئەم بڕیارەش خۆڕسکانەیە. دەبێت ئێمە مامۆستایان سەربەست و ئازاد بکەین چی بڕیارێک دەدەن و رێز لە بڕەیارەکەشیان بگرین”.

بەشێک لە مامۆستایان لە بە بڕیارەکەی پەروەردە ناڕازین، بەڵام بە بەیاننامەیەکی نەرمتر لە هەڵوێستی پێشتریان، مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی لە بەردەوامی بایکۆت دەکەن.

مامۆستایانی ناڕازی لە چەند خاڵێکدا دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن دەخەنە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی بۆ ئەو هەوڵانەش دەردەبڕن کە بۆ هێنانەدی خواستەکانیان گیراوەنەتەبەر.

ئامانج تاهیر، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت “دڵنیایی دەدەینە مامۆستایان لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆپیشاندانی فراوان رادەگەیێنین، ئێستاش پێداگری لەسەر مووچەی مامۆستایان دەکەینەوە و پشتیوانی لە هەڵوێستی خۆڕسکانەی مامۆستایان دەکەین لە نەچوونەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن تاوەکو ئەو کاتەی بەدەممانەوە دێن”.

لە سێ ساڵی رابردوودا پرۆسەی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوام بە نیوەناچڵی بەڕێکراوە، چونکە هەرسێ ساڵەکە مامۆستایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە چەند مانگێک دەرگای قوتابخانەکانیان داخستووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

لە سلێمانی مامۆستایان بایکۆتی خوێندن دەشکێنن Reviewed by Unknown on 12:40:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.