Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەسەر دانانی نمرە بۆ قوتابیان داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت

یەكێتی مامۆستایان مەترسییەك لەبارەی خوێندكارانی قۆناغی پۆلە ناكۆتاكان ئاشكرادەكات كەتایبەت بەدانانی نمرەی هەڵسەنگاندنی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناكۆتاكان، سەرۆكی رێكخراوەكەش جەختدەكاتەوە كە پێویستە بەپەلە وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان رێنمایی لەبارەی شێوازی دانانی نمرەی هەڵسەنگاندن دەربكەن.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆSNNرایگەیاند:بەهۆی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە تائێستا هیچ میكانیزمێك بۆدانانی نمرەی هەڵسەنگاندن بۆ خوێندكارانی پۆلەناكۆتاكان دانەنراوە.

وتیشی: ئەگەر خوێندكار ڕۆژانە دەوام نەكات و لەپۆلدا ئامادەیی نەبێت لەسەر چ بنەمایەك نمرەی هەڵسەنگاندن بۆ خوێندكار دادەنرێت كە 20نمرەیە بۆ وەرزی دووەم.

ئاشكراشیكرد، پێویستە وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان رێنمایی بەپەلە دەربكەن و بڕیاری كۆتایی لەبارەی شێوازی دانانی نمرەی هەڵسەنگاندن بۆ وەرزی دووەمی ئەمساڵی پۆلە ناكۆتاكان دابنێن كە تائێستا نازانرێت ئاخۆ لەسەر چ بنەمایەكە و ئەو نمرەیە بۆ خوێندكاران لەلایەن مامۆستایان و ئیدارەی خوێندنگەكانەوە دادەنرێت.

بەهۆی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە گرفتێك دووچاری ئیدارەی خوێندنگەو مامۆستایان بۆتەوە سەبارەت بەدانانی نمرەی هەڵسەنگاندنی خوێندكاران بۆ قۆناغی پۆلە ناكۆتاكان.
SNN:بەشی هەواڵ
8کاتژمێر پێشتر – 2018.03.07
3767
ShareThis Facebook



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

لەسەر دانانی نمرە بۆ قوتابیان داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت Reviewed by Unknown on 12:41:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.