Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەى گشتى سلێمانى ڕێوشوێنی لەسەر بایکۆتى مامۆستایان دەستپێکرد

پەروەردەى گشتى سلێمانى ڕێوشوێنی لەسەر بایکۆتى مامۆستایان دەستپێکرد

بەپێى نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى کە ئاڕاستەى پەروەردەى قەزاکان کراوە، داوایان لێکراوە ناوى ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بنووسن کە لە مانگى شوبات و ئازاردا دەوام دەکەن.

هەر بەپێى نووسراوەکە، کە لە پەیجى فەرمیى بەریوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، داواکارین بەپەلە ئەو زانیارییانەمان بۆ ڕەوانە بکەن کە لە فۆڕمى هاوپێچدا ئاماژەى پێکراوە.

هاوکات لە خاڵێکى نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “بەپێى زانیارییەکانى دوایین سى دى هێزى کار، کە زانیارى مامۆستا و فەرمانبەر لەخۆدەگرێت، ناوى ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەمان بۆ بنێرن لە فۆڕمى هاوپێچدا کە لە مانگى ٢ و ٣ى ٢٠١٨ دەوام دەکەن”.

هەر بەپێى نووسراوەکە، داواکراوە سەرپەرشتیارى کارگێڕى و بەڕێوەبەرى قوتابخانە و خوێندنگە، پێویستە فۆڕمى هاوپێچ واژۆ بکەن و بەڕێوەبەر بەرپرس دەبێت لە ڕاست و دروستى زانیارییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە قوتابخانە و خوێندنگەکان بایکۆتیان شکاندووە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکیان بەردەوامن لە بایکۆت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردەى گشتى سلێمانى ڕێوشوێنی لەسەر بایکۆتى مامۆستایان دەستپێکرد Reviewed by Unknown on 12:34:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.