وەزارەتی خوێندنی باڵا دامەزراندنی زانکۆ و پەیمانگەی ئەھلی ڕادەگرێت
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەزارەت بڕیاردرا بە ڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕونکردنەوەى زیاتریدا و، ڕایگەیاند: بەفەرمانى وەزارى ژمارە (٢٨٦) کە لە ڕێکەوتى (٢٢/٢/٢٠١٨) بە ئیمزاى (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، ڕونیشیکردەوە ئەو بریارە بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنى دۆخى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى کوردستان.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: بڕیارى ڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزەڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت، هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانى (بۆردى باڵاى خوێندنى تایبەت) لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئەرکى سەرەکى ئەو بۆردە بریتیە لە دیراسەکردنى هەمەلایەنەى دۆخى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و هەڵسەنگاندیان لەڕوى زانستى و ئەکادیمى و کارگێڕى و دارایى و ژێرخانەوە.
لە کۆتایشدا، ئاشکرایکرد ئەو بڕیارە کە پەیوەستە بەڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزەڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە ڕێکەوتى (٢٢/٢/٢٠١٨) چۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە و تا ڕێکەوتى (٣١/١٢/٢٠١٩) بەردەوام دەبێت.
لە ئێستادا لە هەرێمى کوردستان (١٥) زانکۆى تایبەت هەیە، هەروەک چەند زانکۆیەکى دیکەش دواى تێپەڕبون بە پڕۆسەکانى دڵنیاى جۆرى و متمانەبەخشین و سەرجەم ڕێکار و ڕێنماییە یاسایى و کارگێڕییەکاندا ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانیان بۆ دامەزراندن وەرگرتوە، هاوکات (١٠) پەیمانگەى تایبەتیش لە هەرێمى کوردستان هەیە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دامەزراندنی زانکۆ و پەیمانگەی ئەھلی ڕادەگرێت
Reviewed by WhoSay_N
on
10:32:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: