Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند هەنگاوێک وا لە منداڵەکەت دەکات بڕوای بە خۆی هەبێت

 بڕوابەخۆبوون دروست دەبێت لە توانای تاکەکەسەوە، منداڵێک بۆ ئەوەی بڕوای بە خۆی بێت پێویستی بە هێزی پێزانین و بڕوا بوون بە تواناکانییەتی، دەتوانیت پەرە بەو بڕوابەخۆبوونەی بدەیت بە بەکارهێنانی وشەکانت لەگەڵیدا، بەتایبەتی کاتێک هەست دەکەیت منداڵەکەت توانایەکی تایبەتی یاخود بەهرەیەکی هەیە. 

ماڵپەڕی” workingmother”، چەند هەنگاوێکی بۆ دایک و باوکان نیشانداوە تاکو وا لە منداڵەکانیان بکەن بڕوایان بە خۆیان هەبێت ئەوانیش:

١.منداڵەکەت  خۆشبوێت:

منداڵەکەت پێویستی بە خۆشەویستی و قبوڵکردنە لە خێزانەکەیەوە تاکو بتوانێت خۆشەویست بێت لای هاوڕێکانی لە خوێندنگا و لە نێو کۆمەڵگادا، خۆشەویستی بێبەرامبەر هێزێکی زۆری بڕوا بە خۆبوون دروست دەکات. 

٢.یارمەتی منداڵەکەت بدە ئامانجێکی هەبێت:

ڕێگە بدە منداڵەکەت ئامانجێکی هەبێت و بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت تاکو دوور بێت لە هەستی سەرنەکەوتن.

٣.پێش منداڵکەت خۆتت خۆشبوێت و گەشبین بە لەگەڵ خۆت:

دەبێت خۆتت خۆشبوێت بەرلەوەی منداڵەکەت فیربکەیت خۆی خۆشبوێت، دەتوانیت باسی شتێکی باشی خۆتی بۆ بکەیت، باس لە بەهرە و تواناکانت بکە بۆ منداڵەکەت لەم رێگەیەوە دەتوانیت وای لێبکەیت کە بەهرە و تواناکانی خۆی ببینێت و کاریان پێ بکات. 

٤. ئەو کاتەی پێویست بوو ستایشی بکە:

گرنگە ستایشی منداڵەکەت بکەیت بە گەشبینییەوە لێیبڕوانیت، نرخ بۆ دەسکەوتەکانیان دابنێ، بەڵام لە ستایشەکەدا ڕاست بە، ناڕاستگۆیانە ستایشی ئەنجامەکە مەکە، منداڵەکەت دڵنیا بکەرەوە کە ئاساییە هەندێک کات سەرکەوتوو نەبێت، وە دەبێت بەردەوام بێت و باشترین هەوڵ بدات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چەند هەنگاوێک وا لە منداڵەکەت دەکات بڕوای بە خۆی هەبێت Reviewed by Unknown on 4:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.