رێنمایی بۆ راگرتنی ئارەزووی خواردنت
هەندێک کات بەهۆی گرفتێکەوە تووشی دەروونێکی نائارام دەبن و ئارەزوویان بۆ خواردن زۆر دەبێت، بەتایبەت خواردنی ناتەندروست، بۆ ئەوەی خۆیان لەو حاڵەتە دووربخەنەوە، بەو خواردنەی حەزی پێدەکەن خەمیان بیرچێتەوە.
بەڵام چۆن زاڵدەبیت؟ چونکە دەزانیت ئەمە زیانت پێدەگەیەنێت و کێشت زیاددەکات، بۆ هاوکاریکردنی تۆ پێگەی ounousa ئەم رێنماییانە بڵاودەکاتەوە:
1-کاتێک ئارەزووی خواردنێکی سوێر و چەور و شیرین دەکەیت بەشێوەیەکی یەکجار زۆر، هەوڵبدە بخەوە، چونکە خەو لە دڵەڕاوکێ دووردەخاتەوە و ئارام دەبیتەوە، بەڵام دڵەڕاوکێ ئاستی هۆڕمۆنی “کۆرتیزول” بەرزدەکاتەوە لە جەستەدا، کەدەبێتە هۆی زیادکردنی ئارەزووی خواردن.
2-بەپێی توانا خۆت بەدووربگرە لە خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان و شوکولاتە، چونکە رۆڵی هەیە لە زیادکردنی دڵەڕاوکێ و بۆ ماوەیەکی کاتی ئارام دەکاتەوە، ئەمەش دووبارە وادەکات ئارەزووت بۆ خواردن زیاتر بێت.
3-هەوڵبدە رۆژانە راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدەیت، یان لە هەفتەیەکدا سێجار بە لایەنی کەمەوە بەپێ بڕۆ، بەم شێوەیە ئارامدەبیتەوە، چونکە وەرزش سوڕی خوێن بۆ مێشک چالاکدەکات و ئاستی هۆڕمۆنی “کۆرتیزول” بە یەکسانی رادەگرێت، ئەمەش یارمەتی راگرتنی هەستی برسێتی و ئارەزووی خواردن دەدات.
4-بەپێی توانا هەوڵبدە خواردن بەشێوەیەکی ئارام و لەسەرخۆ بخۆ، چونکە بەوشێوەیە ئاستی هۆڕمۆنی “کۆرتیزول” یەکسان رادەگیرێت و زاڵدەبیت بەسەر هەستی برسێتیدا و ئارەزووی خواردنت زیادناکات.
5-کاتێک زۆر ئارەزووی خواردنێکی چەور و ناتەندروست دەکەیت، بەهەموو شێوەیەک لەخۆتی قەدەغەمەکە، چونکە دووهێندە ئارەزووی خواردنت زیاددەکات، بەڵام دەتوانیت بڕێکی زۆر کەمی لێ بخۆیت تا ئەو ئارەزووەت کەمبێتەوە.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: