Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری خوێندنی باڵا: چیتر زانکۆکان ناتوانن ئەو ژمارە زۆرەى خوێندکاران وەربگرن

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، چیتر زانکۆکانی هەرێم ناتوانن پێشوازی لەو ژمارە زۆرەی خوێندکارانی پۆلی دوانزە بکەن.

یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، “زۆر گرنگە بایەخێکی زیاتر بە خوێندنی پیشەیی بدەین، چونکە زۆربەى وڵاتان بایەخ بەو جۆرە خوێندنە دەدەن و خوێندکاران بەرەو خوێندنی پیشەیی هاندەدەن”.

وتیشی “هیوای ئەوە دەخوازین، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کار بۆ ئەوە بکەین، بۆردێکی هاوبەش پێکبهێنین بۆئەوەى ژمارەى ئەو کەسانەى دەچنە خوێندنی پیشەیی زیادبکەین، تا سود بە خۆیان و بازاڕى کارى کوردستان بگەیەنن”.

وەزیرى خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاند، زۆرى ژمارەى خوێندکاران لە زانکۆکان، یەکێکبووە لەو هۆکارانەی وایکردووە نەتوانن کادیرى باش و لێهاتوو بۆ بازاڕى کار دروستبکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە بەشێک لە خوێندکارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگایەک وەرنەگیراون و ئەمەش ناڕەزایی خوێندکارانی لێکەوتووەتەوە و لە ماوەی ڕابردووش چەندجارێک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزیری خوێندنی باڵا: چیتر زانکۆکان ناتوانن ئەو ژمارە زۆرەى خوێندکاران وەربگرن Reviewed by Unknown on 4:31:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.