Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند کردارێک کە نابێت لەکاتی ماندووییدا بیانکەیت

کاتێک ماندوویت هەوڵبدە سەوزە و میوە بخۆیت و لە خۆراکی قورس و ناتەندروست دووربکەویتەوە.
ماندووبوونی زۆر و نەخەوتن لە شەودا دەبێتەهۆی چەندین کێشەی تەندروستی وەکو تێکچوونی هۆڕمۆنەکان، کەمبوونەوەی بەرگری لەش، لاوازبوونی بیرەوەری و تێکچوونی باری دەروونی.

ماڵپەڕی “boldsky” ئاماژە بە چەند کارێک دەکات کە نابێت لەکاتی ماندوویەتیدا بکرێت ئەوانیش بریتین لە:

١. کاتێک زۆر ماندوویت قاوە زۆر مەخۆرەوە چونکە قاوە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە گەدەدا دەمێنێتەوە و کار لە سیستمی خەوتنت دەکات.

٢.لە هۆڵەکانی لەشجوانیدا ئەو یارییانە مەکە کە پێویستە ماسولکە بەکاربهێنرێت.

٣.ئەو کاتەی زۆر ماندوویت بۆ ماوەیەکی زۆر مەخەوە، چونکە ئەوە واتلێدەکات زیاتر ماندوو بیت بۆ ڕۆژی دواتر.

٤.خواردنی ناتەندروست مەخۆ، ئەو کاتانەی زۆر ماندوویت هەوڵبدە سەوزە و میوە بخۆیت.

٥.هەوڵبدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربکەویتەوە هەتا مێشکت ئارام بێت.

٦.ئەو کەسانەی خواردنەوەی کهولی دەخۆنەوە لەکاتی ماندوویەتیدا هەوڵبدەن دووربکەونەوە لە خواردنەوەیان.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چەند کردارێک کە نابێت لەکاتی ماندووییدا بیانکەیت Reviewed by Unknown on 1:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.