Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەم نیشانانە دەریدەخەن منداڵەکەت کێشەی دەروونی هەیە

دەرکەوتنی کۆمەڵێك نیشانە لە سروشت و هەڵسوکەوتی منداڵدا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی منداڵ کێشەیەکی دەروونی هەیە و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پێویست هەیە.

 ماڵپەڕی هاف پۆست ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو نیشانانە کردووە کە باشتروایە دایکان و باوکان پشتگوێی نەخەن، بەم جۆرە:

– نەرم و نیان خۆی دەردەخات بەڵام لەڕاستیدا وانییە و ئەگەر هەلی بۆ بڕەخسێت توند و تیژ دەبێت.

– هەست بە پەشیمانی و ئازار ناکات کاتێك هەڵەیەك دەکات و خۆپەرسی لە کەسایەتیدا بەدی دەکرێت.

– هۆگری بەکارهێنانی هەندێك یاری دەبێت کە بۆ تەمەنی گونجاو نین.

– بە ئاسانی تووڕە دەبێت و وەڵامدانەوەی توندە.

– ناترسێت لە هیچ سزایەك و هەرچی بوێت دەیکات.

– هەست بە ئازاری کەسانی دیکە ناکات و گرنگی بەو شتانە نادات کە لە دەورووبەریدا ڕوودەدەن.

ئەگەر منداڵ ئەم نیشانانەی تیادا بەدیکرا باشتروایە پشتگوێ نەخرێت و ببرێت بۆلای پزیشکی پسپۆڕ لە بواری منداڵان و دەروونیدا بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەم نیشانانە دەریدەخەن منداڵەکەت کێشەی دەروونی هەیە Reviewed by Unknown on 3:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.