Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پاشگری (ن) لە زمانی کوردیدا



 پاشگری (ن) لە زمانی کوردیدا

 

مەسعود محەمەد


پاشگری «ن» لە وشەی وەک: «تووکن، گۆشتن، گوپن، کوڵکن، هۆکن، ورگن...» دا ئاوەڵناو دروست دەکات، بەزۆریش زیادیێک دەخاتە سەر ئەسڵە ناوەکە کە لەوانەیە بەردەوام نەبێ. وەک دیارە ئەم پاشگرە حەز لە وشەی یەک بڕگەیی دەکات و وەصفێکی پێکیشی دەهێنێت بە چاو دەدیترێ یاخود هەر نەبێ هەستی پێ دەکرێ. «هۆک» بە ئافرەتی هۆکنەوە دیارە، شەرمیش بە «شەرمنەوە» دیارە بەڵام ترس هەموو دەم پەیدا نییە، تەنها لەباری ترسناکدا دەردەکەوێ بۆیە «ترسنۆک» هاتوە نەک «ترسن». لەم تێبینیانەوە دەتوانم بڵێم کە ویسترا پاشگری «ن» بەکار بێت پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
1. وشە بنەڕەتیەکە یەک بڕگەیی بێت.
2. زیادییەکی لە ئاوەڵناوەکە پەیدا دەبێ، هەمیشەیی نەبێ، واتە لەوانە بێت نەمێنێ. لێرەدا لای زۆری وشەکان ڕەچاوکراوە.
3. ئەو زیادییە لە نمای خۆڕسک پەیدا بووبێ وەکوو «تووک، چڵک، گۆشت...» نەک لەلاوە بۆ ئاوەڵناوەکە هاتبێ. بە نموونە: «قوڕ، قوڕن» دروست نییە چونکە لەلاوە بۆ شتان دێت. دارێکی کرمێ بووبێ پێی دەڵێن «کرمژن» نەک «کرمن» چونکە کرمەکە زادەی دارەکە نییە.
دەتوانین لە تەک «گۆشتن» دا بڵێین «ئێسکن» بۆ مرۆیەکی ئێسک ئەستوور، نەک لەبەر لەڕی و لاوازی ئێسکی لەبن پێستدا بە دیارەوە بێ. وشەی «ئێسک» کورتکراوەی «ئێسقان» ـە. ئێسقان پتر لە «استخوان» ی فارسییەوە نزیکە. دەقەکەی فارسی بە هۆی نووسینەوە لە کۆنەوە ماوەتەوە. زاری کورد هەیە دەڵێ «ئێستک» کە دەنگی «ت» ی تێدا پارێزراوە. دەگوترێ: ئێسکی سووکە، ناگوترێ ئێسقانی سووکە.

::: سەرچاوە: کتێبی «زاراوەسازی پێوانە»
ل. 163


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

پاشگری (ن) لە زمانی کوردیدا Reviewed by Unknown on 2:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.