Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پە‌روە‌ردە‌ پەیامێکی بەپەلە ئاراستە‌ی مامۆستایان دە‌كات

پەروەردە ھەڵمەتێک بەمەبەستی ھاندانی مامۆستایان بۆ کۆتاییھێنان بەبایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن دەستپێدەکات و بەرپرسێکی پەروەردەش ڕایدەگەیەنێت: سوپاسنامە ئاراستەی سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرو مامۆستایانە دەکرێت کە پابەندی دەوامکردن بوون و پەیامێکیش ئاراستەی مامۆستایان دەکات.

عومەر ئەمین، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، بە SNNی ڕاگەیاند: ھیچ بەڕێوەبەرو بەرپرسێکی پەروەردە لەسەر دەوامنەکردنی مامۆستایان، غیاباتی وەرنەگرتووە.

وتیشی” وەک بەڕێوەبەری پەروەردەکان سەرەڕای ئەوەی کە بڕوامان بەسزادانی ھیچ مامۆستایەک نییەو کەسیشمان سزا نەداوە، ھەڵمەتێک بەمەبەستی ھاندانی مامۆستایان بۆ شکاندنی بایکۆت و گەڕانەوە بۆ ھۆڵەکانی خوێندن دەستپێدەکەین، ھەر بەڕێوەبەرو مامۆستایەک ڕۆژانی شەممە دەوامی کردبێت، سوپاسنامەی ئاراستە دەکرێت، جگە لەوەش سوپاسنامە دەدرێتە ئەو مامۆستایانەی بەردەوام بوون لەوتنەوەی وانە بە پۆلەکانی ١٢ و ٩ی بنەڕەتی “.

جەختیشیکردەوە، ھەر مامۆستایەکیش لەمەودوا ڕۆژانی شەممە کە پشووە، دەوام بکات و وانە بڵێتەوە، سوپاسنامەی ئاراستە دەکەین.

لەپەیامێکیشدا بۆ مامۆستایان، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان دەڵێت: “داوا لەسەرجەم مامۆستایان دەکەین، کۆتایی بەبایکۆت بھێنن و دەست بەدەوامکردنەوە بکەن و بگەڕێنەوە ھۆڵەکانی خوێندن”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پە‌روە‌ردە‌ پەیامێکی بەپەلە ئاراستە‌ی مامۆستایان دە‌كات Reviewed by Unknown on 11:43:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.