Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەولێر.. بەشێک لە مامۆستایانی خانەنشين گردبوونەوە

بەشێک لە مامۆستایانی خانەنشين لە هەولێر  گردبوونەوە و داوایانکرد موچەکانیان بە تەواوی و لەکاتى خۆیدا دابەشبکرێـت.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەشێک لە مامۆستایانی خانەنشين کە لەبەردەم وەزارەتی دارایی لە شاری هەولێر گردبوونەوە ڕایانگەیاند ” حکومەت دوو مانگ جارێک موچەى خانەنشینان دابەشدەکات و ئەمەش کارێکى نایاساییە، چونکە بە درێژایی ڕاژە و کاری فەرمانبەر و مامۆستا، مانگانە بڕێک پارە لە موچەکانیان دەبڕدرێت بۆ کاتى خانەنشینی و دەبێت بکرێتە سندوقێک، بەڵام دیارە هەموو ئەو پارانە خوراون و لە ئێستادا موچەکە دوو مانگ جارێکیش بە تەواوی نادرێت”.

یەکێک لە مامۆستایانى بەشداربوو ڕایگەیاند، “لە ئێستادا بە دروشمى، ‘چیتان دەوێـت مامۆستا… موچەى سێ ساڵ پێش ئێستا’، بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و حکومەتى هەرێم یاساکان و بژێوی  خانەنشینانی پێشێلکردووە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی و کەلار مامۆستایان دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بەشێک لەو مامۆستایانە ڕایانگەیاند، حکومەتی هەرێم هی ئەوە نییە داواکاری لێ بکرێت چونکە پێشتر نەیتوانیوە کێشەکانیان چارەسەر بکات، هاوکات بە وتەی خۆیان لە حکومەتی عێراقیش بێ هیوا بوون.

هەروەها هۆشداری ئەوە دەدەن کە هەتا موچەکانیان بە تەواوی و بێ پاشەکەوت وەرنەگرن، بایکۆت ناشکێنن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

هەولێر.. بەشێک لە مامۆستایانی خانەنشين گردبوونەوە Reviewed by Unknown on 3:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.