Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەشێک لە مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە و شەقامی سالمیان داخست

ئەمڕۆ لە سلێمانی و کەلار مامۆستایان دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەشێک لە مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە و شەقامی سالمیان داخست.

ئاماژەی بەوەش کرد، مامۆستایان بەنیازن بە ڕێپێوان بەرەو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕۆن و ناڕەزایەتییەکانیان بگەیەنن.

هاوکات لە کەلاریش بەشێک لە مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی کەلاردا گردبوونەوە و داوای موچەکانیان کرد.

بەشێک لەو مامۆستایانە ڕایانگەیاند، حکومەتی هەرێم هی ئەوە نییە داواکاری لێ بکرێت چونکە پێشتر نەیتوانیوە کێشەکانیان چارەسەر بکات، هاوکات بە وتەی خۆیان لە حکومەتی عێراقیش بێ هیوا بوون.

هەروەها دەشڵێن “داواکارییەکانمان تەنیا موچەکە نین، بەڵکو سەرجەم مافە ڕەواکانیان و گەڕانەوەی شکۆیانە.”

هەروەها هۆشداری ئەوە دەدەن کە هەتا موچەکانیان بە تەواوی و بێ پاشەکەوت وەرنەگرن، بایکۆت ناشکێنن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەشێک لە مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە و شەقامی سالمیان داخست Reviewed by Unknown on 11:33:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.