ئەوكەسانەی دەبێت لێیان دوور بكەویتەوە
دیاریكردن و هەڵبژاردنی هاوڕێ كارێكی ئاسان نیە زۆر كات هاوڕێیەتی كردنی كەسێك بەختەوەریت بۆ دەهێنێت و هەندێكحار تەنها كێشە و نائومێدی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئێستا ئەگەر تۆ هاوڕێیەكت لە یەكێك لەم شێوانە هەیە ئەوە بڕیاری ئەوە بدە لێی دوور بكەویتەوە.
1- ئەو كەسەی لەكاتی كاركردن لەگەڵتدایە و بەردەوام ویستی ئەوەی هەیە تەركیزی تۆ لەسەر كارەكەت لا ببات و سەرقاڵت بكات بەشتی لاوەكیەوە ، ئەو كاتەی تۆش دوای قسەكانی ئەم كەسە دەكەویت ئەوە لە كاركردنەكەت بێ ئاگا دەبیت و ڕۆژەكان تێپەڕ دەبێت نە تۆ هیچ فێر بویت و نە هیچ سودت لە قسەكانی ئەو دەبینیت .
2- ئەگەر كەسێك هەیە و لێت نزیكە و بەردەوام هۆكارە بۆ ئەوەی تۆ بڕیاری هەڵە بدەیت ، كاتی ئەوە هاتوە لەم كەسە تێبگەیت و لێی دوور بكەویتەوە لەبەر بەرژەوەندی ژیانی خۆت .
3- ئەو كەسەی هیچكات لێبوردەی لە ناخیدا نیە بەرامبەرت و تەنها كاری ئەوەیە سەرنەكەوتن و هەڵەكانی ڕابردوت بیر بخاتەوە .
4-لە كەسانی دڵ ڕەق و دڵ پڕ كینە دوور بكەوەرەوە چونكە كەسانی دڵ پڕ لە كینە هەمووكات سەرنەكەوتوون و ڕێگە مەدە كەسانی دڵ پڕ لە قینە بێنە ناو ژیانتەوە .
5- كەسایەتی نێرگزی كە تەنها مەبەستیان خۆیانە و پێگەی خۆیان زۆر گەورەتر پیشان دەدەن لەچاو ئەوەی كە هەن ، تۆ دوور بكەوەرەوە لەم كەسانە و ئەو كاتە بزانە ژیانت چەند ئاسوودەتر دەبێت .
6- كاتێك هەست بەوە دەكەیت كەسێك لە شوێنی كارەكەت ڕقی لێتە و بەردەوام دژایەتیت دەكات و هەرجارەی بەجۆرێك ڕەخنەت لێدەگرێت ئەوە لێی دوور بكەوەرەوە.
7- ئەو كەسانەی تەنها ئارەزووی شەڕكردن دەكەن و جگە لەوەش بەردەوام ویستی ئەوەیان هەیە براوەی هەموو شەڕێك بن ئەوە هاوڕێیەتی كردن لەگەڵیان ئەستەم دەبێت .
8- جۆرێكی دیكە لە مرۆڤەكان كە هاوڕێیەتی كردن لەگەڵیان ئەستەمە ئەوانەن كە زۆر كتوپڕ مەزاجیان دەگۆڕێت و لە ماوەی تەنها چەند خولەكێكدا تەواوی خۆشیەكان دەگۆڕێت بۆ ناخۆشی و بەمەش مەزاجی تەواوی ڕۆژەكەت لێ تێكدەدات .
9- ئەو كەسانەی كە بەردەوام خەمۆكن و بۆ هەركوێ بڕۆن نەگبەتی و ومە وەك هەوری ڕەش بەسەر سەریانەوەیە ، هاوڕێیەتی ئەم كەسانەش تەنها بەدەبەختیت بۆ دەهێنێت .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ئەوكەسانەی دەبێت لێیان دوور بكەویتەوە
Reviewed by Unknown
on
11:34:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: