دڵشاد عومەر:سبەینێ شاندی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کۆدەبنەوە
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لیستی ناوی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان ئامادەکردووە بۆ بەغداد، بە مەبەستی خەرجکردنی مووچە بەبێ سیستمی پاشەکەوت و سبەینیش شاندی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت “لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ ئەوەی پشوو ڕاگەیەندراوە، بەڵام کارمەندانی پەروەردە، ناوی مامۆستایان و فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی سنوورەکەیان بە پێی سیستمی مووچە بەبێ پاشەکەوت ئامادەکردووە، بەمەبەستی ناردنی بۆ بەغداد”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شەوی ڕابردوو ناوەکانیان گەیاندووەتە وەزارەتی پەروەردە و لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن ناوەکان بگەیەندرێنە بەغداد و دواتر حکومەتی عێراق بڕیاربدات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردوو بەبێ پاشەکەوت.
بەوتەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سبەینێ شاندی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەرندروستی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کۆدەبنەوە.
دڵشاد عومەر ئەوەشی وت، بەبێ پاشەکەوت پەروەدەی سلێمانی پێویستیان بە زیاتر لە ٤٦ ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: