Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ده‌وامی سبه‌ینێی هاته‌ده‌نگ..”موچه‌ ده‌درێت”

یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ده‌وامی سبه‌ینێی هاته‌ده‌نگ..”موچه‌ ده‌درێت”
یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی هه‌رێم ده‌كات له‌باره‌ی ده‌وامی سبه‌ینێ و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ش روونكردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتی مامۆستایان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت”به‌دڵنیاییه‌وه‌ موچه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق ده‌درێت”، دانوستانێكی نێوان هه‌رێم و به‌غداش ئاشكراده‌كات.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌پێناو ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم ئاسانكاری زۆری بۆ حكومه‌تی عیراق كرده‌وه‌ له‌پرسه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌و سنووره‌كاندا، له‌دوا سه‌ردانی وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمیش بۆ به‌غدا و دواتر ئێران، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ هه‌ردوو حكومه‌ت دانوستانیان كردوه‌ كه‌ موچه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسانكارییانه‌ خه‌رجبكرێت.

سه‌باره‌ت به‌كاری لیژنه‌ی وردبینیكردن له‌ لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان وتی”هیچ پێشێلكارییه‌ك له‌و دوو وه‌زاره‌ته‌دا نییه‌، به‌ڵكو چه‌ند كارێكی ته‌كنیكی ماوه‌ وه‌ك جیاوازی ناونیشانی وه‌زیفی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بۆیه‌ له‌دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان موچه‌ ده‌درێت”.

گه‌رمیانی، مامۆستایان دڵنیاده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ مامۆستایه‌ك له‌ژێر هیچ ناوێك له‌ لیستی موچه‌ی بێ پاشكه‌وت به‌ده‌رناكرێت و وتیشی”ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه‌ گوایه‌ میكانزمی به‌راوردكردنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌كان به‌ ژماره‌ی مامۆستایان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌منزیكانه‌ موچه‌ ى هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ بنێردرێت”.

له‌باره‌ی داواكه‌ی مامۆستایانی بۆ بایكۆتكردنی ده‌وام، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی وتی”رۆژی سێشه‌ممه‌ 23ی 1ی 2018، یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی مامۆستایان و خوێندكارانه‌ له‌دوای كۆتایی هاتنی پشووی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م، داوا له‌ مامۆستایانیش ده‌كه‌ین بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ده‌وامی سبه‌ینێی هاته‌ده‌نگ..”موچه‌ ده‌درێت” Reviewed by Xwendga Kurdish on 7:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.