Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداریەكی بەپەلە بۆ مامۆستایان و قوتابیان لەبارەی دەوامی بەیانی یەوە

په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی‌ ده‌وامی خوێندنگه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
په‌روه‌رده‌ ئاشكرایده‌كات له‌سبه‌ینێوه‌ 2 /1 /2018ده‌وامی‌ خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و تا رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ ده‌رگای‌ خوێندنگه‌كان به‌رووی خوێندكاراندا كراوه‌ده‌بێت و به‌رێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ رۆژئاوای سلێمانی‌ ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ كه‌تا 7 /1 /2018 كه‌رۆژی‌ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌ ده‌وام راگیرابێت.

به‌كر محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاوا له‌ سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌سبه‌ینێوه‌ 2 /1 /2018ده‌وامی‌ ڕه‌سمی خوێندنگه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و ده‌رگای خوێندنگه‌كان به‌ڕووی‌ خوێندكاراندا بكرێته‌وه‌.

وتیشی:به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك په‌روه‌رده‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ كه‌ له‌رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌وه‌ 3 /1 /2018ده‌وامی ره‌سمی‌ خوێندكاران ده‌ستپێبكاته‌وه‌ یاخود تا 7 /1 /2017ده‌وامی خوێندنگه‌كان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان راگیرابێت.

ئاشكراشیكرد، به‌شێك له‌ به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری‌ خوێندنگه‌كان بۆ رایكردنی كاروباری‌ تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژی‌ 31 /12 /2017ده‌وامیان كردووه‌ و كاری‌ خوێندنگه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌میان راپه‌راندووه‌.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، ده‌توانن تارۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خوێندكاران بهێنرێته‌وه‌ و وانه‌یان پێبدرێت كه‌بڕیاره‌7 /1 /2018تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ خوێندنی‌2017-2018 ده‌ستپێده‌كات.

باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و وانانه‌ی‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ به‌خوێندكاران دراوه‌ ده‌توانرێت چه‌ندرۆژێك ده‌رفه‌ت به‌خوێندكار بدرێت و خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆتاقیكردنه‌وه‌كانی‌ كۆتایی ساڵ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئاگاداریەكی بەپەلە بۆ مامۆستایان و قوتابیان لەبارەی دەوامی بەیانی یەوە Reviewed by Xwendga Kurdish on 11:41:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.