Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەفین دزەیی/ئەگەر بەغداد بێ پرسی هەرێم ڕاستەوخۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بدات ئەوا گەمەیە

سەفین دزەیی/ئەگەر بەغداد بێ پرسی هەرێم ڕاستەوخۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بدات ئەوا گەمەیە

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئێستا باس لەناردنی موچە ناکرێت لە بەغداوە بەڵکو ئەوەی ھەیە پێکھێنانی لیژنەیەکە لەبەغدا لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، و دەشڵێت”ئەگەر ھاتە سەر ئەوەی بەغدا وتی من موچە دەدەمە فەرمانبەران و موچەخۆرانی تەندروستی یا پەروەردە ڕاستەوخۆ بێ حکومەتی ھەرێم ئەوە بەڕاستی ئەو گەمەیە”.

سەفین دزەیی، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، نوسراوی فەرمی حکومەتی عێراقی لەو ڕووەوە ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم کرا، حکومەتی ھەرێمیش ڕەزامەندی نواند لەسەر ناردنی بەڕێوەبەری پلاندانان لەھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە، بەمەبەستی پێداچونەوەی میلاکی وەزارەتەکان داوای نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەیان لەھەرێم کرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو”ھیوادارین بەغدا موچەی ئەو وەزارەتانە و وەزارەتەکانیش بنێرێت چونکە ناردنی موچە و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم واتای جێبەجێکردنی دەستور و ئەو ڕێککەوتننامانەی پێشتر لەنێوان بەغدا و ھەولێردا ھەبووە ئەگەرنا دانی موچە واتای سەدەقە کردن نیە بەھەرێم یا وەزارەتی پەروەردە یاخود وەزارەتی تەندروستی ئەوە لەو شایستە داراییانەیە کەمافی ھەرێمە.”

“ئەگەر ھاتە سەر ئەوەی بەغدا وتی من موچە دەدەمە فەرمانبەران و موچەخۆرانی تەندروستی یا پەروەردە ڕاستەوخۆ بێ حکومەتی ھەرێم ئەوەبەڕاستی ئەو گەمەیە نابێت بەھەست و قوتی خەڵک بکرێت. ھەروەک چۆن لەپێشوتر لەڕێگای وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بەشە بودجە دەنێردرا ئاواش ئەمجارە بەوجۆرە، بەڵام ئەگەر ھەرھاتە سەر ئەو مەرجە ئەوەئەکات ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەوەش بەڕێگای گفتوگۆدەدەین”دزەیی وای وتووە.

لەبارەی کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەنێوان ھەولێر و بەغدا، وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە”لەم ماوەیەی ڕابردوودا چەندجارێک لەسەر ئاستی ئەمنی و ھەروەھا ئاستی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و پاسپۆڕت ئەنجامدرا،وە ھەفتەی ڕابردووش شاندێکی حکومەتی بەغداد لەھەولێربوون، ھەروەھا بەو وتار و لێدوانانەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کەش و ھەوایەکی ئەرێنی دروستکردووە ھیواداین ئەوە بەتەنھا بە وتار نەبێت بەکرداریش بێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

سەفین دزەیی/ئەگەر بەغداد بێ پرسی هەرێم ڕاستەوخۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بدات ئەوا گەمەیە Reviewed by Unknown on 12:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.