وێنەی ئەو قوتابییهی کە قژی بەستوویەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت
وێنەی قوتابییەکی چینی کە لەکاتی هاتنی بۆ قوتابخانە قژی بەستوویەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە و کەسانێکی زۆر ڵایك و هاوسۆزی خۆیان دەربڕی بەهۆی ئەو ئاستەنگییەی ئەم قوتابییە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ قوتابخانە.
ماڵپەڕی “سکای نیوز” بڵاویکردووەتەوە، وانگ فومان کە تەمەنی هەشت ساڵ تێپەڕ ناکات، ڕۆژانە ٤.٥ کیلۆمەتر دەبڕێت تا دەگات بە قوتابخانەکەی لە ٩ پلەی ژێر سفر.
دایك و باوکی ئەم منداڵە لە شارێکی دیکە کاردەکەن و منداڵەکەیان لەلای داپیرەی بەجێهێشتووە تا ئاگاداری بن لە گوندی زاورونگ.
ئەم منداڵە ڕۆژانە کاتژمێرێکی پێدەچێت تا دەگاتە قوتابخانە و لە ڕۆژانی زستاندا کاتێك دەگاتە قوتابخانەکەی بە تەواوەتی ڕووخسار، برژانگ و قژی دەیبەستێت.
لەو وێنەیەش کە بڵاوبوویەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وانگ فومان بە “جەنگاوەر” ناوبراوە چونکە دەجەنگێت لە پێناو فێربووندا و بەردەوام هەوڵدەدات.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: