ئەو حاڵەتانەی کە ئەگەری هەیە پەروەردەی منداڵ بەرەو خراپی ببەن
گرنگیدانی زۆر و زیاد لە پێویست پارێزگاریکردنی منداڵ لەلایەن دایك و باوکەوە ئەگەری هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەروەردە و داهاتووی منداڵ بەجێبهێڵێت.
بە گوێرەی ماڵپەڕی huffpost، چەند کردارێك هەن کە زۆرێك لە دایکان و باوکان ئەنجامی دەدەن ، ئەگەری هەیە کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر داهاتوو و خووڕەوشت و هەڵسوکەتی منداڵ، کە لێرەدا باس لە چوار حاڵەتیان کراوە.
وەڵامدانەوەی جیاوازی دایکان و باوکان:
گەر دایکان و باوکان کێشەیان لە نێواندا بوو و هەریەکەیان جۆرێك قسەیەك و وەڵامدانەوەیەکی جیاوازیان بۆ منداڵ هەبوو، ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر پەروەردەی منداڵ بەجێ دەهێڵێت، بۆیە باشتروایە لەو کاتەی کە شتێك بە منداڵ دەوترێت دایکان و باوکان یەك قسە و یەك ڕا بن و لەسەر ئەو بابەتە دژایەتی یەك نەکەن.
پارێزگاریکردنی زیاد لە پێویست:
ئەو دایك و باوکانەی کە زیاد لە پێویست پارێزگاری منداڵەکانیان دەکەن و هیچ کردارێك و هەوڵیک بۆ منداڵەکانیان ناهێڵنەوە، بەم جۆرە توانا و دەرکەوتنی بەهرەی منداڵەکانیان دوادەخەن، بەتایبەت بڕوابەخۆبوون.
بەجێهێنانی هەموو داواکارییەکانی منداڵ مانای ئەوەنییە کە دەبیت بە خێزانێکی نمونەیی:
ئەو دایك و باوکانەی کە هەموو داواکارییەکانی منداڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، زۆرکات هۆکارن بۆ ئەوەی کە منداڵ بەجۆرێك فێر ببێت کە سنوری خۆی نەزانێت، بەو جۆرەش لە داهاتوودا ئارامی نابێت و ناتوانێت لەگەڵ خێزان بکات گەر حاڵەتێکی نەخواراو ڕوویدا.
بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێری ئەلکترۆنی پێش سێ ساڵی گەشەی منداڵ دوادەخات:
گەر منداڵ پێش تەمەنی سێ ساڵی ئامێری ئەلکترۆنی بەکارهێنا ئەوا ئەگەری هەیە فێربوونی زمانی دوا بکەوێت و کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر گەشەی و توانای فێربوونی.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: