Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆچی بەشێک لە خەڵکی لەکاتی نوستندا قسەدەکەن؟

 بەشێک لە خەڵکی لەکاتی نوستندا قسەدەکەن، ئەو کەسەی لەلای نوستبێت پێی دەڵێت (ئەمشەو بەدەم خەوەوە قسەت دەکرد)، ئەم ڕەفتارانەش زۆرکات بەهۆی ماندوبونی جەستە و مێشکەوە ڕوودەدەن.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلعالەم)دا هاتووە، بەشێک لە خەڵکی لەماوەی نوستنیاندا بەدەم خەوەوە قسەدەکەن هۆکارەکەی دەگێڕیتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە هەندێک کێشە و بابەتی ڕۆژانە تێکەڵ بە یەکیتری دەکەن لەکاتی نوستندا، چونکە زۆرکات ئەو بابەتانە بووەتە جێگای قەلەقی و بێزارییان.

ئەو کەسانە لە کاتی نوستندا هەست بە هەندێک دەنگ دەکەن ئەوەش دەنگی خۆیانە کە زۆرکات بە تێکەڵی قسەکان و بابەتەکان دەڵێنەوە، هەندێ کاتیش ئەو بابەتانەی کە لە ژیانی ئاساییدا ناتوانن بە دەنگی بەرز یان لە ناخیاندا دەری ببڕن شەوان بەدەم خەوەوە بە دەنگی بەرز دەریدەبڕن.

هۆکاری سەرەکی قسەکردن بەدەم خەوەوە دەگەڕێتەوە بۆ ماندوبونی مێشک و دودڵی و گومانکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە پێیان چارەسەرنابێت، ئەمەش وادەکات شەوان بەدەم خەوەوە قسەبکەن.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بۆچی بەشێک لە خەڵکی لەکاتی نوستندا قسەدەکەن؟ Reviewed by Unknown on 4:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.