ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە
دەربارەی لێژنەی وردبینی لیستی مووچە
دوابەدوای پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرۆکی لێژنە (لێژنەی وردبینی میلاکی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی) و گفتوگۆ لە سەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی وردبینییەکە، بە لیژنەی بەغداد ڕاگەیاندرا “پڕۆسەی وردبینی سستە و زۆر دەخایەنێت، بۆیە داوای زیادکردنی ئەندامانی لیژنە کرا” و بۆ ئەم مەبەستەش بەغداد بڕیاری زیادکردنی ئەندامانی لێژنەکەی دەرکرد بەم شێوەیە:
ـ ١٠ ئەندام لە چاودێریی دارایی کەرکوک بۆ وردبینی پارێزگاکانی (سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە).
ـ دەستنیشانکردنی ٩ ئەندام لە چاودێری دارایی پارێزگای موسڵ بۆ وردبینی پارێزگای دهۆک.
ـ ٢ تا ٣ ئەندام لە چاودێری دارایی پارێزگای کەرکوک بۆ وردبینی بەرێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک.
لە کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممە (۲٠۱۸/۱/۲۸)ی هەردوو وەزیری پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێم، بڕیار لەسەر ئاسانکاری تەواو بۆ ئەندامانی لیژنەکان دراوە و پێداگری لەسەر دیاریکردنی کاتی تەواوبوونی کاری لیژنەی وردبینییەکە کراوەتەوە، هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە گەورەترین وەزارەتی هەرێمی کوردستانە و کاتی زۆرتری پێویستە لەم پڕۆسەیەدا.
وەزاەرەتی پەروەردە
۲٠۱۸/۱/۲۹
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: