ئەمڕۆ حکومەتی عێراو موچە و شایستەکانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ڕەوانە کرد
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان جەختدەكاتەوە، بەغدا بڕی پارەی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووەو لەم هەفتەیەدا شێوازی دابەشكردنەكەی یەكلایی دەكرێتەوە. عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان وتی "ئێوارەی رۆژی دووشەممە 29-1، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم سەردانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كردووەو لە میانی سەردانەكەیدا پێی راگەیاندون پارەی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی لە بەغداوە گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم و تا رۆژی پێنجشەممە 1-2-2018 شێوازی دابەشكردنەكەی یەكلاییدەكرێتەوە. عەبدولواحید محەمەد وتیشی "سەبارەت بە موچەی مانگی 10ی مامۆستایانی هەرێم، وەزیری پەروەردە دوپاتیكردوەتەوە لەهەوڵدان بۆئەوەی ئەو موچەیە لە هەفتەی داهاتوو بخرێتە خشتەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە
سناپ
ئەمڕۆ حکومەتی عێراو موچە و شایستەکانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ڕەوانە کرد
Reviewed by WhoSay_N
on
9:18:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: