به‌غدا ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی وەزارەتی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ده‌دات
به‌غدا ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ده‌دات
ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی هه‌رێم و به‌غدا كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ وردبینی له لیستی ناوی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی هه‌رێم پێكهێندراوه، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت و دوای ته‌واوبوونی وردبینی له ناوه‌كان، موچه ره‌وانه ده‌كه‌ین.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی پێكهێنا بۆ وردبینی له‌ناوی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی هه‌رێم، كه نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌رێمیش له لیژنه‌كه‌دا ئه‌ندامن.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه، كه سه‌ر به حكومه‌تی عیراقه،رایگه‌یاند:” هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ دوو نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ وردبینیكردن له لیستی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی هه‌رێم.
وتیشی: به دڵنیاییه‌وه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌ردوو نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم دێنه به‌غداو ئامار‌و لیستی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ش له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له هه‌رێم ئه‌نجامده‌ده‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌كه، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه دوای ته‌واوكردنی وردبینییهكه، به‌زووترین كات موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه حكومه‌تی عیراق بۆ ره‌وانه‌كردنی موچه، پشت به لیستی بایۆمه‌تریی موچه ده‌به‌ستێت كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاماده كراوه.
ئاشكراشیكرد، پێشبینی ده‌كه‌ین لیستی ناوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌ده كێشه‌یه‌كی ئه‌وتوی تێدا نه‌بێت و ته‌نها وردبینی لهژمارهكهیاندا ده‌كرێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: