Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خۆپیشاندانی مەدەنی واتای چییە؟

بەپێی ئەزموونی ژیانی سیاسی و مەدەنی دوو جۆری خۆپیشاندان هەیە، بۆ ئەوەی کۆمەڵە و گروپە ناڕازییەکان مافەکانیان بەدەست بهێنن کە پێشتر پێیان نەدراوە.

کۆمەڵە گروپە مەدەنیەکان، ئامانجێکی دیاریکراویان هەیە، وەک داواکردنی زیادکردنی مووچە، پێدانی ئازادی زیاتر، دەستکەوتنی پاداشت و دەستکەوتی ماددی مەعنەوی.

یەکێکە لە رێگاکان هاوڵاتیان لەسەر یاسا نا دادپەروەرەکان وەدەنگ دێن، لە رێگەی بزووتنەوە و جوڵانەوەی ئاشتیانە، بۆ ئەوە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە دیبهێنن، ئەوانی کۆمەڵەکانی کرێکاران و جوتیاران و فەرمانبەران و تەندروستکاران و مامۆستایان، زیاتر دەگریتەوە.

داواکاریەکانی ئەم، گروپانە، داوای گۆڕینی حکومەت و دەسەڵات ناکەن و ناشیانەوێت بگۆڕێت، چوونکە ئەوان مەدەنین و سیاسی نین.

جۆن راوڵز، لە پێناسەی خۆپیشانداندا دەڵێت: خۆپیشاندانی مەدەنی، ، بە هۆشیاریەکی تەواوە ئەنجام دەدرێت، کردەیەکی سیاسیە، لەگەڵ یاسایەک ناکۆکە، داوای گۆڕینی یاساکە دەکات، یان سیاسەتی حکومەت.

خۆپیشاندانی مەدەنی، بەپێی دامەزرێنەرانی بیرۆکەکەی، هەست کردنە بۆ نوێکردنەوە، یان هەڵوەشاندنەوەی ئەو بنەڕەتە یاساییەی کە جێگای ناکۆکیە.

سێ نمونەی بەرچاوی خۆپیشاندانی مەدەنی لە ئەمریکا و ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا:

باشووری ئەفریقا

دزمۆند، داوای هەڵوەشاندنەوەی بیری رەگەز پەرستی دەکرد، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەناوی (خۆپیشاندانی وەنەوشەی) لە ساڵی ١٩٨٩ و رێپێوانی کیپ تاونی ئاشتی، کۆتاییان هێنا بە جیاوازی رەگەز پەرەستی.

ئەمریکا

مارتن لۆسەر کینگ

لە ساڵانی شەستی سەدەی رابردوو، دەستیکرد بە خۆپیشاندان، بۆ دژایەتی کردنی رەگەز پەرەستی لە کاتی شەڕی ڤێتنامدا بوو.


ئەوروپا

شۆڕشگێران خۆپیشاندانی مەدەنیان ئەنجامدا بەناوی شۆڕشی رەنگەکانەوە، لە دەوڵەتە شیوعیەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا، ئەوان کاریگەربوون بە بیری جین شارپ ناسرابوو بە (میکیاڤیلی ناتوندوتیژی) و کڵاوسفیدز شەڕی ئاشتیانە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

خۆپیشاندانی مەدەنی واتای چییە؟ Reviewed by Unknown on 3:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.