Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداریە‌كی بە‌پە‌لە‌ لە‌ وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا بۆ زانكۆیە‌كان

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکات، دواى تەواوبونى مۆڵەتى چەسپاندن لەلایەن زانکۆکان کە لەسەعات (١٢)ى ئەمشەوە کۆتایى دێت، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى چەسپاندن لەبەرزترن کۆنمرەى وەرگیراو ئەنجام دەدات بۆ ئەو خوێندکار/قوتابیانەى کە داواکاریان پێشکەش بە (بەسیستمى ڕاستەوخۆى دووەم و خوێندنى ئێوارن و پارالێلى ڕاستەوخۆ) کردوە، دواتر مافى دابەزین و گۆڕینى شوێنى قوتابى و خوێندکاران دەدرێتە زانکۆکان، بەمەرجێک کۆنمرەى خوێندکار/قوتابى لە چوارچێوەى پلانى وەرگرتن وەرگیرابێت.

بۆ ئەوەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى (سیستمى راستەوخۆى دوەم و خوێندنى ئێواران و پارالێلى راستەوخۆ) ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتى (٤/١٢/٢٠١٧) ڕادەگەیەنێت و، داوا لە پێشکەشکاران دەکەین بەهەمان وشەى تێپەڕ و وشەى نهێنى (یوزەرنەیم و پاسۆرد) ئەنجامەکان لە وێب سایتى (زانکۆلاین) بدۆزنەوە، ئەو پێشکەشکارانەشى کە (یوزەرنەیم و پاسۆرد) یان نیە دەتوانن سەردانى تۆمارى کۆلێژ و پەیمانگە بکەن بۆ زانینى ئەنجامەکان، بۆ ئەوەش پێویستە خوێندکاران لەماوەى سێ ڕۆژ پەیوەندى بە تۆمارى زانکۆ و پەیمانگەکان بکەن، بەپێچەوانەوە یەدەگەکان بەپێى ڕێزبەندى شوێنەکانیان پڕدەکەنەوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئاگاداریە‌كی بە‌پە‌لە‌ لە‌ وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا بۆ زانكۆیە‌كان Reviewed by Unknown on 6:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.