Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەلی کار لە قەزای سۆران بۆ ژمێریار و بۆ به‌ڕێوبه‌ری فرۆشتن





هەلی کار لە قەزای سۆران بۆ ژمێریار و بۆ به‌ڕێوبه‌ری فرۆشتن

کۆمپانیای سەفرەبه‌رواری دانان : 2017-12-13شوێنی کار : سۆران 
کۆمپانیای سەفرە، بۆ زیاتر له‌ 25 ساڵ ئه‌زمون له‌ بازرگانی گشتی و پیشه‌سازی پاراستنی خۆراك له‌ ساردیدا, كۆمپانیای سه‌فره‌ پێشه‌نگ له‌ دروست كردن و به‌رهه‌می هاورده‌نی له‌ كوردستان و عێراق, له‌ هه‌وڵی زیاتر بۆ دابینكردنی باشترین جۆری پێكهاته‌ی خۆراكی ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیان و به‌رده‌وام پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری نایاب بۆ كڕیاران و به‌كاربه‌رانی, به‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنى زیاتر له‌ كاره‌كانیدا له‌ ئێستادا کۆمپانیای سەفرە پێویستی بەم کارمەندانە هەیە:
١- ژمێریار‌ بۆ لقی كۆمپانیا له‌ قه‌زای سۆران.
٢- به‌ڕێوبه‌ری فرۆشتن بۆ لقی كۆمپانیا له‌ قه‌زای سۆران.
یەکەم، مەرجەکان بۆ ژمێریار‌ له‌ قه‌زای سۆران:
- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ بڕوانامه‌ی دیبلۆم یاخود بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت له‌ ژمێریاریدا.
- توانای گوێگرتنی زۆر باش بێت، وە توانای تێگه‌یشتنی هەبێت به‌ هه‌ریه‌ك له‌ زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ئینگلیزی .
- زانیاری ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر ستاندارده‌ ژمێریاریه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
- ئه‌زموونی ته‌واوی پراكتیكی هه‌بێت له‌و بواره‌دا.
دووەم، مەرجەکان بۆ به‌ڕێوبه‌ری فرۆشتن له‌ قه‌زای سۆران:
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان باڵاتر بێت له‌ بواری كارگێڕی كار یاخود بواری په‌یوه‌ندیدار.
- شارەزایی هه‌بێت له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی پلان دانان و جێبه‌جێكردنی ستراتیجیه‌ته‌كانی فرۆشتن.
- لێهاتوو بێت له‌ ته‌كنیكی فرۆشتن.
- شاره‌زایی پێشكه‌وتووی هه‌بێت له‌ كارگێڕی په‌یوه‌ندی كڕیاران.
- زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی بازاڕ.
- ئه‌زموونی هه‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌بردن و ئاراسته‌ كردنی تیمی فرۆشتن.
- زانیاری هه‌بێت له‌‌ بواری پیشه‌سازی و به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیدار.
- تێگه‌یشتنی ته‌واوی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ پلاتفۆرمی فرۆشتنی دیجیتاڵ.
- ئه‌زموونی هه‌بێت له‌ ئه‌پلیكه‌یشنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زومه‌نده‌ بۆ ئه‌م هه‌لی كارانە سی ڤی بنێرێت بۆ ئیمه‌یڵی :
hr@safracompany.com
مەرجە لە subject بابەتی ئیمەیڵەکەدا ئاماژه بکات بە ناوی پۆستەکە بنوسێت : (ژمێریار لە قه‌زای سۆران ، یان به‌ڕێوبه‌ری فرۆشتن لە قه‌زای سۆران).
كۆمپانیای سه‌فره‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كارى یه‌كسان به‌ بێ جیاوازی.


😍 ........................................................................................................................................................ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر سه‌ردانی به‌شی هه‌لی كار بكه‌ یان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی هه‌لی كار بكه‌ https://halykar.blogspot.com -------------------------------------------------------
هەلی کار لە قەزای سۆران بۆ ژمێریار و بۆ به‌ڕێوبه‌ری فرۆشتن Reviewed by Xwendga Kurdish on 8:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.