Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چارەسەركردنی پەتای ئەنفۆنزا بەبێ بەكارهێنانی دەرمانی پزیشكی

ئەنفلۆنزا كە زۆربەی خەڵكی لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا توشی دەبن، ڕاستەوخۆ پەنا بۆ بەكارهێنانی دەرمانی پزیشكی و دەرزی دەبەن، لە بابەتێكدا دەربارەی پەتا كە خەڵكی لە وەرزی سەرمادا توشی دەبێت ماڵپەڕی (kadin vekadin) ئاماژەی بەوە كردووە، بە ڕێژەی ٦٣%ی جیهان لە وەرزی زستاندا توشی نەخۆشییەكانی ئەنفلۆنزا و پەتا دەبن، بەڵام هەریەكە و بە شێوازێك.

لەو بابەتەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە، هەندێك مرۆڤ بە ئازاری ماسولكەكانی جەستە و سەرئێشە و شەكەتی توشی پەتا دەبێت، هەرچەندە بەردەوام وڵاتانی پێشكەوتوو لە بواری دەرمانسازی سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ چاكبوونەوەی خێرا، بەڵام سەركەوتنێكی ئەوتۆ بەدەستنەهاتووە، باشترین چارەسەرەكان سێ ڕۆژی پێویستە بۆ چاكبوونەوە، سەرەڕای ئەوەی پاش چەندجارێك بەكارهێنان چیتر ئەو ڤایرۆسە بەرگری پەیدا دەكات.

ئاماژە بەوەش كراوە، باشترین چارەسەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا نوستنە بۆ ماوەیەكی زۆر لە جێگایەكی گەرم و خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی، هەستان و پیاسەكردن دەبێتەهۆی جوڵەیەكی باش و چیتر ماسولكەكان توشی خاوبوونەوە نابن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، خواردنی میوە زۆر پێویستە بەتایبەتی ئەو میوانەی بە ڤیتامین C دەوڵەمەندن، لەگەڵ تیشكی سەروو بنەوشەیی كە لە تیشكی خۆرەوە دەستدەكەوێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چارەسەركردنی پەتای ئەنفۆنزا بەبێ بەكارهێنانی دەرمانی پزیشكی Reviewed by Unknown on 11:53:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.