ئەمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی: ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان ئومێدو هیوان بۆ داهاتووی گەل و نیشتمان
ئەمرۆ دوو شەممە۲٥-۱۲-۲۰۱۷ لە شاری هەولێر بەئامادە بوونی بەڕێز م.سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و م.ئەحمەد ئەسکەندەر سکرتێری گشتی ڕێکخراوی گەشەپێدان کۆبوونەوەی شەشەمی وەرزی ئاسای خۆی سازدا.
لە وتەیەکدا،سکرتێری گشتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لەسەر روداوەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو پشتگیری ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی بۆ سەرجەم مافەڕەواکانی خۆپیشاندا نیشاندا وە ئاماژەی بەوە کرد خۆپیشاندان مافێکی سەرەتایی هەموو تاکێکە لە هەموو کۆمەڵگەیەک،بەڵام بەشێوازی هێمن و ئاشتیانە دور لە توندوتیژی و سوتاندنی دام و دەزگای حکومی و حزبی.
پاشان لە وتەیەکدا بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین ئەمینداری گشتی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا باسی لە رۆڵ و کاریگەری ڕێکخراوی گەشەپێدان کرد لەساڵانی رابردو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە قوتابیان چینێکی زیندون و گۆرانکاری لەسەردەستی ئەوان دێتە بوون،لەم قۆناغە کە هاتۆتە پێش ئێوە دەتوانن زیاتر خزمەت بە توێژی قوتابیان و سیستەمی پەروەردەی بکەن، قوتابیانی گەشەپێدان بە قوتابی زیرەک و خاوەن رەوشت و زانست پەروەرو ڕەوشت بەرزبووە لەرابردو دەبێت ئەو سیمایانەی رێکخراوەکەتان پێی ناسرابوو پارێزگاری لێ بکەن.
لەتەوەرەیەکی دیکە ئەمینداری گشتی باسی لەوەکرد ئەرک و بەرپرسیارێتی ڕێکخراوی گەشەپێدان قورسە بۆ پەروەردەکردنی ئەم نەوەیە کە ئەم لەم بارودۆخە سیاسیە و گەندەڵی و سیستەمی ئێداری وای کردوە بروا و متمانەی بە هیچ شتێک نەمێنێت ئێوە دەتوانن ئەو ئومێدو هیوایەبن بۆ داهاتووی گەل و نیشتمان.
هەروەها ئاماژەیدابەوەی کە هەڕێمی کوردستان بە دۆخێکی هەستیار و مەترسیداردا گوزەر دەکات پێویستە گەنجانی ئێمە وشیاربن بۆ لەناونەچوونی ئەم ئەزموونە.
-ڕاگهیاندنی مهكتهبی ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی
-ڕاگهیاندنی مهكتهبی سكرتاریهتی ڕێكخراوی گهشهپێدانی قوتابیانی كوردستان
٢٠١٧/١٢/٢٥ دوو شهمه/ ههولێر


نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: