وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى مامۆستایان ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى خوێندنى مامۆستایان كه‌مده‌كاته‌وه، دوا كاتیش بۆ ئه‌و بابه‌ته دیارى ده‌كات.
ئه‌حمه‌د گه‌ل، به‌ڕێوه‌به‌رى فێركردنى ئاماده‌یى و پیشه‌یى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ڕایگه‌یاند: “به‌پێى ڕێنمایی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى مامۆستایان بۆ خوێندن و بابه‌ته‌كانى دیكه، ماوه‌ى مۆڵه‌ته‌كه له ساڵێك كه‌متر نیه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ بڕیارێكى تایبه‌تمان ده‌ركرد كه بریتییه له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر مامۆستا چه‌ند مانگێكیش بێت مۆڵه‌تى وه‌رگرتبێت، ئه‌وا بۆى هه‌یه هه‌ڵیبوه‌شینێته‌وه”.
ڕوونیشیكرده‌وه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئه‌مڕۆوه ئه‌و مامۆستایانه‌ى مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه ده‌توانن مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌ىان بكه‌ن، گوتیشی: “ڕۆژى (31 / 12 / 2017) دوا مۆڵه‌ته بۆ ئه‌و بڕیاره‌مان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى فێركردنى ئاماده‌یى و پیشه‌یى باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه هه‌ر مامۆستایه‌ك تا ئه‌و به‌رواره مۆڵه‌ته‌كه‌ى هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ى درێژ ده‌بێته‌وه تا ماوه‌ى یاسایى خۆى ته‌واو ده‌كات.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: