بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی داوای بایكۆتی سەرتاسەری دەكات
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەبنە بەشێك لەكێشمە كێشمی باڵ و كوتلە و حزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بكەن بەبایكۆت.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاند، بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەبنە بەشێك لەكێشمە كێشمی باڵ و كوتلە و حزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بكەن بەبایكۆت لەناو ناوەندەكانی خوێندندا، ئەوانەشی ناتوانن هاتوچۆبكەن، لەماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە لەبەر پاراستنی ئەمنییەتی شارەكە، نەك لەبەر حزب و حكومەت لەناو ناوەندەكانی خوێندن پلان و ستراتیجی خەباتی مەدەنی دابڕێژن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەم قۆناغەدا پێكهێنانی حكومەتێكی بچوككراوە یان كاتی یان ڕزگاری نیشتیمانی یان هەر ناوێكی دیكە، كە بۆ قۆناغەكە بگونجێت، بڕیاری لەسەربدرێت، بۆئەوەی دۆخەكە هێورببێتەوە.
وتیشی:”بەهیوام دووربكەونەوە لەعینادی، چونكە گوێگرتن لەداوای هاونیشتیمانیان گەورەییە، بەڵام بەلەخۆباییبون بۆ كیانی كورد و خوێنی شەهیدان و خۆشتان باشنابێت و دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات”.
دەشڵێت:”تكا دەكەم هەر مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی و خوێندكارێك دەستبەسەركراوە بەزووترین كات ئازادبكرێت و دەبمە كەفیلیان بۆ ئازادبوون، ئەگینا بونمان وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە زیادە”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: