Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بومەلەرزە زیانى بە ١٥ بیناى قوتابخانەکانى دەربەندیخان گەیاندووە

بومەلەرزەکەی ١٢ی ئەم مانگە زیانى زۆرى بە کەرتى پەروەردە لە قەزاى دەربەندیخان گەیاندووە. بومەلەرزەکە زیانى بە ١٥ بیناى قوتابخانەى شارۆچکەکە گەیاندووە و کەڵکى ئەوەیان نەماوە وانەیان تێدا بخوێنرێت.

عومەر حەمە ئەمین بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان دەڵێت، ئەگەر خوێندکار و مامۆستاکانی ئەو قوتابخانانە بەسەر قوتابخانەکانی دیکەی قەزاکەدا دابەش بکەن دەتوانن ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەست پێبکەنەوە، لەو حاڵەتەشدا لە بەشێک لە قوتابخانەکاندا چوار دەوام دەکرێت.

پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان بەجۆرێک زیانى بەرکەوتووە کە تا ئێستا دیارنییە کەى پرۆسەى خوێندن تیایدا دەستپێدەکاتەوە. سالم نیعمەت ڕاگری پەیمانگەکە دەڵێت هەر کاتێک بیناکە نۆژەنکرایەوە دەست دەکەنەوە بە دەوام.

بە وتەی بەشێک لە بەرپرسانی پەروەردەى دەربەندیخان زیانەکانى بومەلەرزەکە بە نزیکەی ١٥ ملیار دینار مەزەندە دەکرێت، داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە ئەو بڕە پارەیەیان بۆ تەرخان بکات تا بتوانن بەشێوەیەکى ئاسایى پرۆسەى خوێندن دەستپێبکەنەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بومەلەرزە زیانى بە ١٥ بیناى قوتابخانەکانى دەربەندیخان گەیاندووە Reviewed by Unknown on 2:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.