خواردنەوەی قاوە رۆژانە چیت بەسەردێنێت لەرووی تەندروستییەوە
قاوە خواردنەوەیەکە بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە و هاوشێوەی چا لەلایەن هەندێک کەسەوە زۆر بایەخی پێ دەدرێت، بەتایبەت لەکاتێکدا کە خەویان دێت و لەسەر کارن، چونکە قاوە مێشک وریا دەکاتەوە.
خواردنەوەی سێ کوپ قاوە رۆژانە چیت بەسەردێنێت لەرووی تەندروستییەوە؟
1- بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەوروپی خواردنەوەی سێ کوپ قاوە رۆژانە، ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
2- هاوکات خواردنەوەی سێ کوپ قاوە ئامێری هەناسەدان و گورچیلەکانی دەپارێزێت.
3- هەر بەپێی توێژێنەوەکە قاوە ئەگەری مردنی لەناکاو کەمدەکاتەوە.
لەلایەنی دیکەوە لێکۆڵینەوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەو کەسانەی تەنها یەک کوپ قاوە دەخۆنەوە، بەڕێژەی لە %12 ئەگەری مردنی لەناکاویان کەمدەبێتەوە، ئەو کەسانەش کە سێ کوپ دەخۆنەوە رۆژانە بەڕێژەی لە %18 ئەگەری مردنی لەناکاویان کەمدەبێتەوە، بەڵام هەرگیز پزیشکان رێنوێنی مرۆڤەکان ناکەن کە زۆر یان کەم بخۆنەوە، باشترە بەبڕێکی یەکسان و گونجاو بێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: