Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پرۆژەی یەکخستنی قوتابخانەی گوندەکان هۆکاربووە بۆ وازهێنانی کچان لە خوێندن

هەمیشە دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان، کچان پشکی شێریان لە بەرزترین نمرەکانی خوێندن بەردەکەوێت، هەر ئەوانیش باجی کەموکورتییەکانی کەرتی پەروەردە و خویندن دەدەن و دەبنە قوربانی.

بەپێی بەدواداچونێکی ئێن ئاڕ تی بۆ پرسی پەروەردە و خوێندن لە لادێکاندا دەرکەوتووە زۆربەی ئەو کچانەی کە قۆناغەکانی حەوت تا نۆى بنەڕەتى و ئامادەیی لە لادێکانیاندا نییە، دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە و ناتوان وەک کوڕان درێژە بە خوێندن بدەن.

کەسوکاری بەشێك لەو کچانەی لە خوێندن بێبەش بوون دەڵێن، چەندین جار داوایانکردووە قۆناغەکانی حەوت تا نۆى بنەڕەتى و ئامادەیی لە لادێکانیاندا بکرێتەوە، به‌ڵام كه‌س به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌.

ئامارێكی دروست له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ لەبەردەستدا نییە کە لە لادێکاندا دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە‌، به‌ڵام به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و دوو قۆناغه‌ی خوێندنه‌وه‌، له‌ هه‌ندێ لادێدا ته‌واوی كچه‌كانیان دوای ته‌واوكردنی قۆناغی سه‌ره‌تایی به‌ ناچاری ده‌ستیان له‌ خوێندن هه‌ڵگرتووه‌.

جگه‌ له‌و پرسه‌، ساڵی ڕابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پرۆژه‌ی یه‌كخستنی قوتابخانه‌ی لادێكانی جێبه‌جێ كرد و ده‌یان قوتابخانه‌ له‌ لادێكاندا داخران، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر  قوتابی به‌تایبه‌ت كچان ده‌ستیان له‌ خوێندن هه‌ڵگرت.

به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێن ئامانج له‌و پرۆژه‌یە به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قوتابیان بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌ستیان به‌ زیانه‌كانی كردووه‌و بۆ ئه‌مساڵی خوێندن به‌و بڕیاره‌یاندا ده‌چنه‌وه‌.

هه‌ر له‌میانی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی ئێن ئاڕتیدا ده‌ركه‌وت‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ خوێندكاران دوای دروستبوونی قه‌یرانی دارایی و دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی خوێندندا ده‌ستیان له‌ خوێندن هه‌ڵگرتووه.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پرۆژەی یەکخستنی قوتابخانەی گوندەکان هۆکاربووە بۆ وازهێنانی کچان لە خوێندن Reviewed by Unknown on 2:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.