Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور:قوتابخانەکانی ناحیەی گوێڕ و دیبەگە کراونەتەوە و لەهەوڵداین قەزای مەخمووریش بکەینەوە

مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سایتی پەروەردەی مەخمووری راگەیاند( قوتابخانەکانی ناحیەکانی گوێڕ و دیبەگە کراونەتەوە و رۆژ لەدوای رۆژیش لەهەوڵداین ناوەندەکانی خوێندن زووتر بکرێنەوە و ئەو خێزانانەشی ئاوارەی ناحیەی شەمامک بوین دەتوانن لە نزیکیترین قوتابخانەکانی خۆیان دەوام بکەن بە شێوەیەکی کاتی تا بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئێمەش هەوڵ دەدەین سوود لەو مامۆستایانە وەربگرین کە خەڵکی هەولێرن و لەسەر میلاکی پەروەردەی مەخموورن لەم قوتابخانانە بەشێوەیەکی کاتی دایان بنێین )

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور وێرایی نیگەرانی لەو وەزعەی بەسەر خەڵکی دەڤەری مەخموور هات بەهۆی هاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و ئاوارەیی خەڵکەکەی بەم هۆیەوە ماوەیەک قوتابیان و مناڵان لە خوێندن بێ نبەش بوون، بەڵام وەکو خۆی ئاماژەی بۆکرد لە هەوڵی جدیدان و شەو و رۆژ کار دەکەن بۆ ئەوەی ناوەندەکانی خوێندن بە ڕووی ئەو مناڵ و قوتابیانە کراوە بن کە دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان،لەهەر گوندێک خەڵکەکەی گەڕابێتەوە ئێمە قوتابخانەکانمان کردۆتەوە .

مامۆستا عباس محمد لەبارەی چارەنووسی ئەو مامۆستایانەی کە لەهەولێر نیشتەجێن و سەر بە پەروەردەی مەخموورن گووتی ( ئێمە لەهەڵداین ووردە ووردە قوتابخانەکانی خۆیان بکرێنەوە و مامۆستایان بچنەوە قوتابخانەکانی خۆیان ،بەڵام ئەو قوتابخانانەی کە نەکراونەتەوە لە قوتابخانەکانی دووروبەری هەولێر دانانی کاتیان بۆ دەکەین و لەوێ دەوام دەکەن ..)

پێشتریش بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ڕایگەیاندبوو  ( ئێمە لە قوتابخانەی گوندی دووسەرە لەنزیک بینای ناحیەی شەمامک وەکو بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور و فەرمانبەرانمان دەوامی ئاسایی خۆمان دەکەین بەشێوەیەکی کاتی، ئیش و کارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بەڕیوە دەبەین ، لەچەند رۆژی رابردوو پلانێکی تایبەتمان دادەنیین و هەموو شتێک لە خزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە و قوتابیان دەبەینە پێشەوە،داواش لە بەڕێوەبەڕی قوتابخانەکان و مامۆستایان دەکەین لە قوتابخانەی دووسەرە لە گوندی دووسەرە لەنزیک بینای ناحیەی شەمامک بۆ ئیش و کارەکانیان سەردانمان بکەن و بەردەوامین کە وەکو پێشووتر ئیش وکارەکانیان بەڕێکوپێکی بەڕێوەبەرین ..)

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور:قوتابخانەکانی ناحیەی گوێڕ و دیبەگە کراونەتەوە و لەهەوڵداین قەزای مەخمووریش بکەینەوە Reviewed by Unknown on 6:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.