Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

١٠ هۆکاری سەرسووڕهێنەر بۆ فێربوونی زمانێکی تر

١-سەرنجی دەورووبەرەکەت بۆ خۆت ڕادەکێشیت.

لەوانەیە کاتێک کە لە ڕیستۆرانتێکی و لە ناوی خواردنێکی ئەورووپی تێدەگەیت و وەک خۆی دەیخوینیتەوە یان لەگەڵ کەسانی ئەو شوێنەی بۆی دەچیت بە زمانی خۆیان قسەیان لەگەڵ دەکەیت، ببیتە جێی سەرنج و ستایش بکرێت لەسەر ئەو توانایەت و خەڵکێکیش کە لەوێوە تێدەپەڕن نیگایەکی زانخوازانەت تێبگرن. بەڵام سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی نابێت ببێت بە هۆکارێک بۆ فێربوونی زمانی دووەم، ئەگەر ئەوە هاندەرت بێت لەوانیە خاو بیتەوە  پیش ئەوەی بگەیتە ئاستی قسە پێکردنی، بەڵام ئەوە بەرەو پێشچوونێکی خۆشی پرۆسەکەیە.

 

٢. فێربوونی زمانێکی بێگانە ئەزموونێکی زۆر بە نرخە و بەهێزکەرێکی گرنگی متمانەیە.

بەسەر هەندێک لە ترس و گومانەکانتدا زال دەبیت و زیاتر خۆت دەناسیت و بە خەڵکی نوێ ئاشنا دەبیت و لەوانەشە گەشت بکەیت بۆ ئەو شوێنانەی کە پێشتر هەرگیز نەتوێراوە سەردانی بکەیت. هەروەها، ئەوڕەخنە و پێشنیار و هاندانانەی لە قسەکەرانی زمانە ئەسڵییەکەوە وەری دەگریت هەمیشە هاندەرێکە و کەسایەتیت بەهێز دەکات.

 

٣. توانای بڕیاردانت باشتر دەکات. چۆن؟

هەندێ کەس لەکاتی بڕیارداندا لە بابەتە ئابوورییەکاندا گیر دەخۆن کە دەکرێت سوودێکی زۆریان پێبگەیەنن لە داهاتوودا و دەیانەوێت خۆیان لە زەرەر لادەن، واتە پێیان باشە هیچ سوودێک بەدەست نەهێنن ئەگەر ئەگەری زەرەر هەبێت. بەپیی توێژینەوەیەکی زانکۆی شیکاگۆ، زانینی زمانێکی تر جگە لە زمانی دایک یارمەتی کەمکردنەوەی ئەوە دەدات.

ئەو کەسانەی دوو زمان یان زیاتر دەزانن زیاتر متمانەیان بە خۆیان هەیە لە بڕیاردانەکانیاندا دوای ئەوەی کە بە زمانی دووەم بیری لێدەکەنەوە و دەیانەوێت بزانن دەرئەنجامی بیرکردنەوە سەرەتاییەکانیان هێشتا کەریگەرییان هەیە یان نا. واتا ئەگەر فێری زمانی دووەم بیت ئەوا  بۆ نموونە لەوانەیە توانای بڕیاردانت باشتر بکەت لە بابەتە ئابوورییەکانتدا.کێ بیری لەمە دەکردەوە؟

 

٤.مێشکت بەهێزتر دەکات!

وەك بڵێی بەدەستێهینانی توانای باشتر بڕیاردان بەس نەبێت، ئیلن بیالیستۆک کە دەروونناسێکە لە زانکۆی یۆرک لە تۆرنتۆ، گەشتووە بەو ئەنجامەی کە ئەو خوێندکارانەی زمانێکی بێگانە دەخوێنن ئەنجامی باشتر بەدەست دەهێنن لە تاقیکردنەوە ستانداردەکاندا لە خوێندکارە هاوشانەکانیان کە یەک زمان دەزانن، بەتایبەت لە بابەتەکانی وەک بیرکاری و نوسین و خویندنەوە و ڕێزمان و ووشە.

هەروەها، توێژینەوەیەک لەلایەن توێژەرەوەکانی کۆلێژی زانکۆی لەندەن ئەوە دەردەخات کە هەر وەکو چۆن وەرزشکردن ماسولکەی جەستە بەهێز دەکات، فێربوونی زمانی دووەمیش ماددە خۆڵە مێشییەکەی مێشک زیاتر دەکات – کە ئەو بەشەی مێشکە کە بەرپرسە لە لێکدانەوە و وەرگرتنی زانیاری.

 

٥. بەتەواوی ئەزموونی گەشت کردنت دەگۆڕێت.

گەشتکردن هەر ڕەسم گرتنی جوان پۆستکردنیان نییە لە فەیسبووک و ئینستا گرام، یان پێنج شەش ڕۆژیک لە ئوتێلێکی پێنج ئەستێرەی پڕ خزمەتگوزاری بەسەر بەریت. فێربوونی زمانێکی بێگانە تەنانەت کەمێک یان چەند ڕستە و دەستەواژەیەکی پێویست ئەزموونی گەشتکردنەکەت زۆر باشتر دەکات. ئەم قسەیە بە ئەزموون سەلمێنراوە. زانیاریت لەسەر زمانی دانیشتووانی ئەو شوێنەی گەشتی بۆ دەکەیت هەر بە تەنها نابێتە هۆی پێشوازییەکی گەرم و زەردەخەنەی جوان بە ڕووتدا، بەڵکو لەوانەیە چەند هەلێکت بۆ بێتە پێش کە هەرگیز بیرت لێ نەکردبێتەوە. بۆ نموونە، ژیانت دەوڵەمەندتر دەکات ئەویش بە تێگەیشتن لە کلتوور و مێژووی ئەو خەڵکانەی کە پێیان دەگەیت.

 

٦. هەلی کارت زیاتر بۆ دەڕەخسێت.

ئێمە لە سەردەمی جیهانگیریدا دەژین و کۆمپانیاکان سنووری دەریاکانیش دەبڕن و لە هەموو شوێنێکی جیهاندا مامەڵە لەگەڵ بریکارەکانیاندا دەکەن. لە نێوان دوو کەسدا کە هەمان توانا و لێهاتوویی و ئەزموونیان هەیە، ئەو کەسەیان کە بە زمانێک یان زیاتر تر قسەدەکات بێگومان  ئەگەری زیاترە بۆ  بەدەستهینانی ئیشەکە.

 

٧. دەتوانیت لە دەرەوە بخوێنیت یان بژیت.

ئەگەر هەست دەکەیت کە ئامادەی بۆ هەندێک گۆڕانکاری و بەدوای هەندێک خۆشی و سەرکەشیدا دەگەڕێیت، زانینی زمانێکی بێگانە لەوانەیە تاکە دەرگا بێت کە دەکرێت بکرێتەوە بە ڕووتدا. لەوانەیە بتەوێت چەند ساڵێک لە دەرەوە بژیت یان لە شوێنێک بخوێنیت، هەرچیت بوێت ، زانینی زمانێکی بێگانە لە ناکاو دنیات بۆ بچووک دەکاتەوە و هەلی ژیانت بۆ دەهێنێتە پێش. ئایا هێشتا حەزی گەشتکردن لە سەرتایە؟

 

٨. دەتکات بە کەسێکی مێشک کراوە.

فێربوونی زمانێکی تر و شارەزابوون لە کلتوورێک و تێڕوانینێکی تری زۆر نوێی جیهان دڵنیاترین ڕێگەیە بۆئەوەی ببیتە کەسێکی مێشک کراوە وتاکێکی تێگەیشتوو و بەنرخ. هەرکە لەو ڕاستییە تێدەگەیت کە ئیمە هەموومان تاکێکی کلتوورین و بەرهەمی ژینگەکەی خۆمانین و لە بناغەی کلتووریی ڕەفتار و هەڵوێستەکانت تێدەگەیت ، ئەوا تێڕوانینێکی باشترت دەبێت لەسەر کەسانی تر. بینینی جیهان لە گۆشە نیگایەکی ترەوە و تێگەیشتن لەوەی کە تۆ و خەڵکانی تر لە کوێوە هاتوون ، ئەزموونێکی ناوازە و چاو کەرەوەیە.

 

٩. کلتووری نوێ دەدۆزیتەوە.

مۆسیقا، فیلم، خواردن، ئەدەب، شانۆ، هونەرە جوانەکان، ئەوانە لیستی ئەو شتە جوانانەن کە کلتوور بێکۆتا دەیهینێتە ژیانمانەوە. لەوانەیە بیستبێتت کە زمان و کلتوور دوو لای دراوێکن. بۆیە شارەزابوون لە کلتوورێکی ترئەزموونێکی پڕ زانیارییە و و بە شێوەیەکی ئالۆز بەستراوە بە زانیاریت لەسەر زمانەکەیانەوە.

بێگومان دەتوانیت جوگرافیای شوێنێک بزانیت بە بێ زانینی زمانەکەیان وەک سەیرکردنی ڤیدیۆیەک لەسەر ژیان لە شوینێک. دەبینیت و لە نەخشەی ڕووداوەکان تێدەگەیت، بەڵام لەو جموجۆڵ و هەستە ڕاستەقینانە تێناگەیت وەک کەسێک کە لەوێ بێت. دەتوانیت زۆر فێربیت لەسەر کلتوورێک بەڵام ناتوانیت بە تەواوی هەستی پێبکەیت بە بێ خۆهەڵدانە ناوییەوە، ئەوەش بە زانینی زمانەکەیان دەست پێدەکات.

 

١٠. خەڵکی تازە دەناسیت و پەیوەندی هاوڕێیەتی دوور و درێژ درووست دەکەیت.

کۆتا خاڵ و لەونەشە گرنگترین بێت، ناسینی خەڵکی تازە و سەرنج ڕاکێش و دروستکردنی پەیوەندی هاوڕێەیەتی دوور و درێژ- یان کێ ئەزانێت لەوانەیە خۆشەویستی ژیانت بدۆزیتەوە- ئەو مەبەستانەن کە شایەنی ئەوەن ئاواتی بۆ بخوازین. بۆیە فێربوونی زمانێکی تر پرۆسەکە ئاسانتر دەکات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

١٠ هۆکاری سەرسووڕهێنەر بۆ فێربوونی زمانێکی تر Reviewed by Unknown on 1:21:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.