دەستەى مامۆستایانى ناڕازى هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن بڕیاریاندا هەفتەیەک دەوام نەکەن
ئەمڕۆ دەستەى مامۆستایانى ناڕازى هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن گردبوونەوەیەکى ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و بڕیاریاندا هەفتەیەک دەوام نەکەن هەتا وەڵامیان دەدرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەى مامۆستایانى ناڕازى هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن، کە خۆیان بە بەدانیشتووى ناو شارى هەڵەبجە داوە لەقەڵەم و لەدەرەوەى هەڵەبجە دەوام دەکەن، لەبەردەم پەروەردەى سەیدسادق گردبوونەوەیەکى ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و تیایدا داوایانکرد “بەزووترین کات گواستنەوە بۆ ئەو مامۆستایانە بکرێت کە خزمەتی یاساییان تەواو کردووە و بەهیچ جۆرێک داواى بەدیلیان لێ نەکرێت”.
هەروەها داواى کەمکردنەوەى دەوامى ئەو مامۆستایانەیان کرد بۆ دوو ڕۆژ لەهەفتەیەکدا لەبەر خراپى بارى داراییان.
لەبەشێکى ترى بەیاننامەکەیاندا سەرجەم بەڕێوەبەرەکان دەرەوەى هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن ئاگادار بکرێنەوە لەڕێکخستنى بەشە وانەى ئەو مامۆستایانە لە دوو ڕۆژدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەى پێشوودا چەندجارێک مامۆستایانى ناڕازى لە سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژى دواکەوتن و سیستمى مووچە، بەڵام تائێستاش وەڵامێکى قەناعەتپێکەرییان لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە دەست نەکەوتووە، پارساڵیش بۆ هەمان مەبەست نزیکەى سێ مانگ بایکۆت بەردەوام بوو، دواتر چەند هاوکارییەکیان بۆ مامۆستایان خەرج کرد، بەڵام ئەمساڵ ئەو هاوکارییانەش خەرج نەکراوە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: