حکومەت ئەم بڕیارە گرنگە بۆ فەرمانبەران دەدات
بەپێی دوو نوسراوی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەت بریاریداوە مۆڵەتی بە موچە بدات بەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر چونەتە خوێندن و مۆڵەتیان وەرنەگرتووە، هەروەها ئەوانەشی لەمەودوا دەیانەوێت بخوێنن.
بەپێی هەردوو نوسراوی ژمارە (٤٢٦٨)ی رێکەوتی ٣ تشرینی دووەمی ٢٠١٧ و (٤٧٣٨) رێکەوتی ٥ تشرینی دووەمی ٢٠١٧ کە واژۆی نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، تیایدا چۆنێتی پێدانی مۆڵەت بۆ خوێندن بەموچە و هەروەها ئەوانەشی لە خوێندندان دیاریکردووە.
نوسراوهكه رونیكردۆتهوه، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی خوێندنیان لە فەرمانگەکانی خۆیان وەرگرتووە، بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن یان تەواوکردنی، ئەگەر فەرمانبەرەکە پێش رۆیشتنی لە فەرمانگەکەی دوو ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت بگەرێتەوە بۆ فەرمانەگەکەی و مۆلەتەکە وەربگرێت بە موچەوەو بخوێنیت، واتا داوای مۆڵەتی بە موچە بکات و پێی دەدرێت.
هەروەها بەپێی نوسراوی ژمارە (٤٧٣٨) هەر فەرمانبەرێک دوو ساڵی تەواو خزمەتی هەبێت، هەموو مافێکی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندنی هەیە بە موچەکەیەوە، کە پێشتر حکومەت ئەوەی راگرتبوو بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی میلاک لە حکومەت و فەرمانەگەکانی، بەڵام بۆ لەمهودوا دەتوانن چ لە ناوەوهى هەرێم، چ لە دەرەوەی هەرێم به موچەوە بخوێنن.
هەردوو نوسراوکەش بریارەكهیان بە پشتبەستن بە یاساکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش مادەی ٥٠ لە یاسای ژمارە ٢٤ ساڵی ١٩٦٠ بەرکار لەهەرێمی کوردستان دەرکردووە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: