په‌یامی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به بۆنه‌ی(11/17)رۆژی جیهانی قوتابی
(11/17) رۆژی جیهانی قوتابیه كه هێمایه بۆ به‌رخودان و تێكۆشانی به‌رده‌وامی قوتابیان له پێناو ئازادی و پێشخستنی كۆمه‌ڵگه و سه‌ربه‌خۆی گه‌لانی ژێرده‌سته،ئه‌و یاده هێمایه بۆ زیندویه‌تی توێژی قوتابیان و داینه‌مۆی شۆرش و گۆرانكاری،هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه له رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان په‌یمان ده‌ده‌ین كه هه‌میشه خزمه‌تكاری خاك و نیشتیمان و دروشمی رێكخراو (په‌روه‌رده – زانست – داهینان)بین. قوتابیانی خۆشه‌ویست رۆژی جیهانی قوتابی ئه‌م ساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ چه‌ندین قه‌یران كه رووبه‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان بۆته‌وه وه‌كو قه‌یرانی دارایی وگرفتی لایه‌نه سیاسیه‌كان و لە دەستدانی بەشێکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كێشانه و چه‌ندین كێشه‌یتری دروستكراوكاریگه‌ری خراپیان كردوه‌ته سه‌رلایه‌نی په‌روه‌رده، وه‌ك ناره‌زای مامۆستایان له‌سه‌رسیسته‌می پاشه‌كه‌وت كردنی موچه و دواخستنی موچه، نەگەرانەوەی ناوی قوتابیان و گرفتەکانی سیستەمی راستەوخۆ و زانکۆلاین کە به‌داخه‌وه بە هه‌زاران قوتابی له خوێندن و فێر كردنی ساڵی (۲۰۱۷-۲۰۱۸)بێبه‌ش دەکرێن. بۆیه ئێمه له (11/17) كه رۆژی قوتابیه له جیهان داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەین بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە پێش چاوبگرێت و ئەو قوتابیانە بێ بەش نەکرێن لە خوێندن ،له هه‌مانكاتدا داوا لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین گوزه‌رانی مامۆستایان باش بکەن ،ئێمە لە ڕێکخراوی گەشەپێدان پشتگیری تەواوی مافه ره‌واكانی مامۆستایان ده‌كه‌ین. له كۆتایدا ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كه‌ین له قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان وناوچه کوردستانیەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم،به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پارێزه‌ر و به ده‌ستهێنه‌ری مافه ره‌واكانی قوتابیان بین.
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
۲۰۱۷-۱۱-۱۷هه‌ولێر
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
په‌یامی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به بۆنه‌ی(11/17)رۆژی جیهانی قوتابی
Reviewed by Unknown
on
9:40:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: