هەماهەنگی نێوان پەروەردەی مەخموور و رێکخراوی HANDICAP INTERNATIONAL دەچێتە بواری کردارییەوە
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٣\١٠\٢٠١٧ ، وەفدێکی رێکخراوی ( HANDICAP INTERNATIONAL ) سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووریان کرد و لەلایەن بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بە گەرمی پێشوازییان لێکرا و پرۆژەکانیان لە سنووری بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور دەچیتە بواری کردیەوە .
جێگای باسە ئەو ریکخراوە تایبەتە بە هاوکاری ئەو قوتابخانانەی کەوتونەتە بەر هێرش و پەلاماردانی و کاولکاری ،مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور زانیاری زیاتری لەبارەی ئەو پرۆژانە ئاشکرا کرد و گووتی ( ئێمە هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەکی ئەو رێکخراوە دەکەین و سوپاسیان دەکەین لەدوو لایەنەوە کار لەسەر قوتابخانەکان دەکەن و هاوکاری قوتابیان و ناوەندەکانی خوێندن دەکەن جێگای خۆشحاڵییە ، یەکەمیان لە رووی چاککردنەوەی بینای قویابخانەکان و دووەمیش لە رووی پەرەپێدان و چاککردنی باری دەروونی قوتابیان کە بەهۆی شەر و پەلاماردانەکانی تیرۆرستانی داعش زیانیان پێگەیشتوە و هەموو هەوڵیکی خۆمان خستۆتەگەڕ تا شوێنەواری شەر و پەلاماردانەکانی ئەو گروپە تاریک پەرستە هەم بەسەر دەروونی مناڵان و قوتابیان نەهێڵین هەم بەسەر بیناکانیش نەمێنێت ، کار و پرۆژەکانی ئەو رێکخراوە و دڵسۆزی و خاتوو ئیفا کۆمەکێکی باشمان دەکات لەم بارەیەوە .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: