Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد.

دوێنێ چوارشەممە 27/9/2017، بەرپرسانی ئینستاگرام، خزمەتگوزاریی بڵۆککردنی کۆمێنتیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەتوانن ئەو کەسانە بڵۆک بکەن، کە نایانەوێت کۆمێنتیان بۆ بنووسن.

بۆ ئەوەی کەسێک بڵۆک بکەیت و بەھیچ شێوەیەک نەتوانێت کۆمێنت لەسەر وێنە و ڤیدیۆکانت بنووسێت، سەرەتا پێویستە بەشی (Setting)ی ئینستاگرامەکەت بکەیتەوە، پاشان کلیک لەسەر بەشی کۆمێنتەکان (Comments)، بکە، ئینجا لە بەشی (Block Comments From) ناوی ئەو کەسانە بنووسە، کە ناتەوێت کۆمێنتت بۆ بنووسن.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و ڕکابەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە دەکات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت Reviewed by Unknown on 5:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.