Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەشێک لە مامۆستایانی سنوری پێنجوێن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند

لە ئەمڕۆوە  بەشێک لە مامۆستایانی سنوری پەروەردەی پێنجوێن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری پێنجوێن دەڵێن، بەهۆی خەمساردی حکومەتی هەرێم لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە کەرتی پەروەردەدا، ناتوانن بەردەوام لە وتنەوەی وانە و دەوامکردن.

هاوکات ئاماژەشیان بەوە کردووە، ناتوانن بە چارەکە موچە دەوام بکەن کە چەند مانگێک جارێک پێیان دەدرێت، هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە بایکۆتیان لە هۆڵەکانی خوێندن ڕاگەیاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی دوو ساڵە حکومەتی هەرێم پەیڕەوی سیستمی پاشەکەوت دەکات لە پێدانی موچە بە فەرمانبەران و مامۆستایان، ساڵی ڕابردووش مامۆستایان وەک کاردانەوە ماوەی سێ مانگ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و چەندین جار خۆپیشاندانیان بۆ لابردنی ئەو سیستمە ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بەشێک لە مامۆستایانی سنوری پێنجوێن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند Reviewed by Unknown on 4:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.