Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆمپانیای سامسۆنگ داهاتێکی گەورەی لەڕێگەی ئایفۆن ئێکسەوە دەستدەکەوێت

چاوەڕواندەکرێت کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور لەڕێگەی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن ئێکسەوە قازانجێکی گەورە بکات، لەو کاتەی کە دەخرێتە بازاڕەوە.

 لە ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای (Counterpoint Technology) هاتووە کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە هەر مۆبایلێکی ئایفۆن ئێسک بڕی ١١٠ دۆلاری دەستدەکەوێت ئەویش لە پای ئەو هاوکارییەی کە کۆمپانیا کۆرییەکە کردوویەتی لە دروستکردنی پێکهاتەکانی ئەو ئامێرە نوێیەدا.

سامسۆنگ سەرپەرشتی پێدانی هەموو شاشەکانی جۆری “OLED” و پێکهاتەکانی میمۆری ئایفۆنە نوێیەکە دەکات، بەو پێیەی لە ئێستادا ئەو کۆمپانیا کۆرییە تەنها کۆمپانیایە کە لە توانایدایە پێداویستییەکانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکە دابین بکات.

مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ پشتی بەو جۆرە شاشانە بەستووە بە قەبارەی ٥.٨ ئینج، کە تەواوی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە دادەپۆشێت.

ئەوەش بۆ یەکەمجارە کۆمپانیای ئەپڵ پشت دەبەستێت بە شاشەی جۆری “OLED”، کە بووەتە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیاکە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باسیان لەوە دەکرد کە پێشبینی دەکرێت ئەپڵ تا وەرزی هاوینی داهاتوو بڕی ١٣٠ ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن ئێکس بفرۆشێت، کە ئەوەش بە مانای دابینکردنی بڕێ ١٤ ملیار دۆلارە بۆ کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کۆمپانیای سامسۆنگ داهاتێکی گەورەی لەڕێگەی ئایفۆن ئێکسەوە دەستدەکەوێت Reviewed by Unknown on 4:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.