ئەبو عزڕائیل ئەمڕۆ لە پردێ بە دەستی پێشمەرگە تۆپی
لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەنگۆی کوژرانی ئەبو عیزرائیل، چەکداری دیاری گروپی (سەرایا قودس و کەتائیبی ئیمام عەلی)ـی سەر بە حەشدی شەعبی بڵاوبۆتەوە و پەڕەی تایبەتیی حەشدی شەعبیش ھەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
پەڕەی تایبەتی حەشدی شەعبی لە فەیسبووک، دەڵێت: “ئەبو عیزرائیلی ھاوڕێ و فەرماندە جێی ھێشتین و شەھید بوو.”
بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بە چۆنێتی و کات و شوێنی کوژرانەکەی نەکراوە.
ئەبو عیزرائیل ناوی ئەیوب فالح حەسەن ئەلروبەیعییە و تەمەنی 39 ساڵە، پێش ئەوەی ببێت بە چەکداری حەشدی شەعبی شۆفێری تاکسی بووە، خێزاندارە و 5 منداڵی ھەیە، دواتریش بەھۆی سەرکێشییەکانییەوە لە نێو حەشدی شەعبیدا دەرکەوت، چەندین ڤیدیۆی لەبارەوە بڵاوبۆتەوە. لە ڤیدیۆیەکدا چەند چەکدارێکی دیلی داعش دەستوتێنێت و لە ڤیدیۆیەکی تر دەردەکەوێت، دڵی چەکدارێکی کوژراوی داعش دەردەھێنێت و دەیخوات.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ئەبو عزڕائیل ئەمڕۆ لە پردێ بە دەستی پێشمەرگە تۆپی
Reviewed by Unknown
on
12:14:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: