Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەواڵێكی بەپەلە بۆ ئەم قوتابیانەی كۆدەكانیان قوفڵ بووە یان ناویان لە سیستەمی ڕاستەوخۆ نەهاتۆتەوە

لەسەر نەگەڕانەوەی ناوی خوێندكاران هۆشداری دەدرێت
دوای راگەیاندنی ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆ و پەیمانگاكان، چەندین خوێندكار ناویان نەهاتۆتەوە یاخود ناتوانن بچنە ناو زانكۆ لاین و كۆدەكەیان قفڵ بووە، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانیش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەكەم، ناوی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەسیستمی زانكۆ لاین بۆ ساڵی خوێندنی(2017 – 2018) راگەیەنرا، بەڵام هەندێك لەخوێندكاران كۆدەكەیان قفڵ بووەو ناتوانن بچنە ناو سیستمەكەوە.

د.چۆمان عومەر بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: قفڵبوونی كۆد بۆ خوێندكارانی ساڵی رابردوو چەند حاڵەتێكی هەیە، حاڵەتی یەكەم ئەوەیە ئەگەر پێشكەشی خوێندنی ئێواران، پارالێڵ و ئەهلییان كردبێت، كۆدەكەیان لەلایەن وەزارەتەوە قفڵكراوە، چونكە مەرجە كە خوێندكاری ساڵانی رابردوو لەهیچ شوێنێك ناویان دەرنەچووبێت.

وتیشی”حاڵەتێكی دووەم ئەوەیە كە ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە هەڵەیەكی زۆری كردووەو هەندێك لەخوێندكارانی دوو ساڵە كۆدەكەیان دراوە بەخوێندكاری یەك ساڵە، بۆیە كۆدی خوێندكاری دوو ساڵەكە قفڵ بووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، حاڵەتی سێیەم ئەوەیە كە ئەو خوێندكارەی ناوی دەرنەچووە، رەنگە نمرەكەی دوور بێت لەوەرگیران و یەدەگەوە.

سەبارەت بەوەی ئەو خوێندكارانەی كۆدەكەیان قفڵ بووە دەبێت چی بكەن، د.چۆمان وتی”خوێندكارانی دوو ساڵە كە كۆدەكەیان دراوە بەخوێنكاری یەك ساڵە، دەتوانن سەردانی خوێندنگەكەی خۆیان یاخود تۆماری گشتی نزیكترین زانكۆ بكەن، بۆئەوەی كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت”.

وتیشی”هەندێك خوێندكار رەنگە یەدەگ بێت، لەسیستمەكەدا پێی دەوترێت چاوەڕوان بە، دوای چەند رۆژێكی دیكە ئەگەر خوێندكارێك نەچێت، سەردانی سیستمەكە بكاتەوە چاوەڕوانییەكە نامێنێت و دەبێت بەچەسپاندن”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

هەواڵێكی بەپەلە بۆ ئەم قوتابیانەی كۆدەكانیان قوفڵ بووە یان ناویان لە سیستەمی ڕاستەوخۆ نەهاتۆتەوە Reviewed by Unknown on 10:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.