Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى خوێندنى باڵا لەبارەى نوسراوێکى ساختە رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەر بڵاوبونەوەی نوسراوێکى ساختە بەناوى وەزارەت لەبارەى کرێى بەشە ناوخۆییەکان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت نوسراوى لەم شێوەیە لە وەزارەت دەرنەچوەو نوسراوەکە تەزویر کراوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە بڵاوبونەوەى نوسراوێکى ساختە بەناوى وەزارەت لە چەند پەیج و وێبسایتێک ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بەداخەوە چەند کەسێکى نەفس نزم و گێرەشیێوین بەمەبەستی پشێوی نانەوە و تێکدانی پرۆسەی خوێندن لەم سەرەتای ساڵی خوێندنە نوسراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیان تەزویرکردوە کە باس لە کرێى بەشە ناوخۆییەکان دەکات، بۆیە وەک وەزارەتەکەمان ڕایدەگەیەنین نوسراوى لەم شێوەیە لە وەزارەت دەرنەچوەو، ژمارەو ڕێکەوتى ئەم نوسراوە ساختە کراوە، کە تایبەتە بەنوسراوێکى دیکەى وەزارەتەکەمان بۆیە ئەم نوسراوەى بڵاوکراوەتەوە تەزویرە.

عەباس ئەکرەم ڕاشیگەیاند وەزارەتەكەمان بەدواداچونی ورد ئەنجام دەدات و ڕێوشوێنى ئیداری و یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە دەگرێتە بەر کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتى خوێندنى باڵا لەبارەى نوسراوێکى ساختە رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە Reviewed by Unknown on 9:06:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.